یاریدەدەری سەرۆک زانکۆ بۆ کاروباری زانستی

 

د. محەمەد عەلی حوسێن

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستیDr. Mohammed2

نوسینگه‌ی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی، سه‌رپه‌رشتی ئه‌م به‌ش و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه ده‌كا‌ و، راسته‌وخۆ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی "دكتۆر محمد علی حسێن" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستیدایه‌.

  • دڵنیایی جۆریی
  • خوێندنی باڵا و په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمیه‌كان 
  •  تەكنه‌لۆجيای زانیاری
  • په‌رتووكخانه‌ی گشتی
  •  سه‌نته‌ری ڕاهێنانی پێداگۆجی و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمی
  • سه‌نته‌ری زمان و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمی (CLAD)
  • سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار (CDC)
  • سه‌نته‌ری هه‌ندرێن
  • سه‌نته‌ری كوردستان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر 
  • سه‌نته‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی پێرسۆن (PTE)
  • سه‌نته‌ری ده‌سنووسخانه‌ی زانكۆ
  • سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵناسی عێراقی

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ، له‌ نزیكه‌وه‌ كار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ ده‌كا بۆ بڕیاروه‌رگرتن له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ زانكۆ. هه‌روه‌ها پشتگیری سه‌رۆك ده‌كا بۆ فروانكردنی دیدی ڕوونی ئه‌كادیمی و دانانی پلانی ستراتیجی. 

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ، سه‌رپه‌رستی به‌رنامه‌ و پلان و سیاسه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی، سه‌نته‌ر و یه‌كه‌كانی دڵنیایی جۆریی ده‌كات، تا دڵنیا بێت له‌ راستی و ته‌واوی ده‌سكه‌وته‌كان.

هه‌روه‌ها كارده‌كات له‌سه‌ر نامه‌ و نووسراوه‌ ئاڕاسته‌كراوه‌كان بۆ نووسینگه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ بینین و چاوپێكه‌وتنی ئه‌وانه‌ی كه‌ بۆ مه‌به‌ستی راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان و پێڕاگه‌یشتن به‌ تێبینی و سه‌رنجه‌كانیان، سه‌ردانی ده‌كه‌ن.   

 

نوسينگە :  ٣٩٩٣ ٧٥٧ ٧٥٠ ٩٦٤+

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.