كه‌مپى زانكۆى سۆران، كه‌مپێكى ئه‌فسووناوى و پڕ له جوانى و جیاوازى
كه‌مپی داهاتووی زانكۆی سۆران، کە دەکەوێتە بەرزایی بەنی باپشتیان ،(٨٥٠) مەتر لە ئاست رووی دەریاوە بەرزە و لە لایەکەوە روو دەکاتە خەرەندی شاری رواندز و لە لایەکی تریشەوە رووی لە ناو شاری سورانە. هەڵکەوتەی جوگرافیایی کەمپەکە، خۆی لە خۆیدا جوانییەکی بێ وێنە بە شار دەبەخشێت و وەکو ناوچەیەکی ستراتیژی، دەکەوێتە خاڵی بە یەکگەیشتنی هەر چوار قەزاکانی چۆمان و رواندز و سۆران و مێرگەسور (بە رێگای هامیلتون – هەولێر).
لە رووی بەرەوپێشچوونی کارە ئەندازیارییه‌كانى کەمپەکە، دیزاینی ماستەرپلانی هه‌موو کەمپی زانکۆ و دیزانی پێکهاتە وباڵەخانەکان و ژێرخانی قۆناغی یەکەمی ماستەرپلان، ئامادە کراوە و ئێستا بونیادنانی قوناغی یەکەمی ژێرخان لە جێبەجێکردندایە.
پێكهاته‌كانی ئه‌م كه‌مپه به پێی ماسته‌رپلانی تایبه‌ت كه له لایه‌ن كۆمپانی نه‌مساوی (CAP) له ساڵی ٢٠١٣ دا دانراوه، بریتییه له: ٤٨باڵه‌خانه و چه‌ندەها یاریگای وه‌رزشی و لاندسكێپ و شوێنی هه‌واگۆركێ و شوێنی نیشته‌جێكردنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، وێڕای ژێرخانێكی پته‌و. بیرۆكه‌ی ئه‌م ژێرخانه وێڕای باڵه‌خانه‌كان، به شێوه‌یه‌ك دانراوه، كه له توانا تایبه‌تییه‌كانی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی خۆی سوود وه‌رده‌گرێت و هه‌موو كه‌مپه‌كه ده‌گرێته‌وه، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خاشاك و هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌كارهێنانی ئاو وخه‌رجییه‌كانی ووزه(Green) له‌سه‌ر پێوه‌ری (Leed) و سوودوەرگرتن لە وێستگەی کارەبایی ووزەی خۆر، بە مەبەستی دابینکردنی بەشێک لە ووزەی کارەبا بۆ کەمپەکە. هەروەها سوودوەرگرتن لە وێستگەی گەرمی ووزەی خور بە مەبەستی دابینکردنی ٢٠٪ ی تەواوی ئاوی گەرمی پێویست بۆ کەمپەکە، لەگەل دانانی سیستەمی (Water treatment) بە مەبەستی پالاوتنی ئاوی ئاوەڕۆکانی بالەخانەکان و دووبارە بەکارهێنانەوەی بۆ سیستەمی ئاودێری لاندسکێپی کەمپەکە.
رووبه‌ری ته‌رخانكراو بۆ شوێنی كه‌مپی به‌نی باپشتیان ٧٥٠ دۆنمه. گۆڕه‌پانه به‌رزه‌كه‌ی تایبه‌ته به كه‌مپی زانكۆ و به‌شه ناوخۆیی قوتابییان/خوێندكاران و گۆڕه‌پانه نزمه‌كه‌شى تایبه‌ته به شوێنی نیشته‌جێ كردنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و پێداویستییه خۆشگوزه‌رانییه‌كان. دروستكردنی ئه‌م پێكهاتانه به ٤ قۆناغ ده‌بیت، كه وه‌ها ده‌خه‌مڵێندرێت له ماوه‌ی ٢٠ ساڵدا ته‌واو بكرێت.
قەبارەی کەمپی زانکۆ لە رووی وەرگرتنی قوتابییانەوە برییتە لە ١٤٠٠٠ قوتابی لەگەل ٢٠٠٠ ستافی کارگێری و زانستی و جۆراوجۆری زانکۆ، کە شوێنی نیشتەجێبوونی هه‌موو ستافی زانکۆ و لە ٥٠٪ ی قوتابییان لە ناو ماستەرپلانی کەمپی زانکۆ جێێ بۆ کراوەتەوە.
له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ماسته‌رپلانی كه‌مپ له ساڵی ٢٠١٣ دا، دیزاینكردنی باڵه‌خانه‌كانی زانكۆ و پرۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی جاده‌ی سه‌ره‌كی بۆ گۆڕه‌پانه به‌رزه‌كه‌ی به‌نی باپشتیان ده‌ستیان پێكرد و له كۆتاییدا دیزاینی ١٦ باڵه‌خانه‌ی پێویستی هه‌نووكه‌یی زانكۆ به كواڵیتیه‌كی به‌رز له‌لایه‌ن كۆمپانیای توركی (Aram Group) به هاوكاری كۆمپانیای(M Mimarlik4) ته‌واو بوون و له‌لایه‌ن كۆمپانیای (Moment)ه‌وه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه و ئێستا بۆ ته‌نده‌ر و له‌پاشان بۆ دروستكردنیان ئاماده‌یه. پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی جاده‌ی سه‌ره‌كی به به‌رینی ٢٦مه‌تر(٦لاین) له‌گه‌ل كه‌ناڵی خزمه‌تگووزاری ژێرزه‌وی له هاوینی ٢٠١٧ دا ته‌واو ده‌بیت.