ئەکادیمی

كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی "ئیبن ئاده‌می ڕوستایی باڵه‌ك"

Adamkurdione

به‌ دروشمی:

ئیبن ئاده‌م، قه‌ڵه‌مێك به‌ باڵای هه‌ڵگورد

ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران دووه‌مین كۆنفڕانسی زانستیی خۆی، تایبه‌ت به‌ ڕوانین و به‌رهه‌م و ده‌ستخه‌ته‌كانی عه‌للامه‌ ئیبن ئاده‌می باڵه‌كی/ باڵه‌كایه‌تی، یه‌كێك له‌ زانا هه‌ره‌ دیار و به‌رچاوه‌كانی كوردستان، ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م كۆنفڕانسه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ كه‌ بڕیار وایه‌ له‌ ڕۆژانی ٢٤و٢٥/ ٨ / ٢٠١٩ له‌ سۆران به‌ڕێوه‌بچێت، تێیدا زیندووكردنه‌وه‌ و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و زانا گه‌وره‌یه‌ی كورد و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌ستخه‌تانه‌ی ناوبراو و لێتوێژینه‌وه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمییانه‌ و خوێندنه‌وه‌ی هزر و ڕامانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی بیر و ڕوانینه‌كانی به‌ دیدێكی واقیعییانه‌، ده‌بنه‌ ئامانجی سه‌ره‌كیی كۆنفڕانسه‌كه‌.

درێژەی بابەت: كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی "ئیبن ئاده‌می ڕوستایی باڵه‌ك"

به‌شی جوگرافیای فاكه‌ڵتی ئاداب یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستی خۆی به‌ڕێوه‌برد

Sli

 

رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٨/٤/٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، چه‌ندین توێژه‌ر له‌ زانكۆی سۆران و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ حكومییه‌كان، به‌شی جوگرافیای فاكه‌ڵتی ئاداب، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی خۆی به‌ ناونیشانی (ئاستی گه‌شه‌پیدانی گه‌شتوگوزار له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران)، به‌ڕێوه‌برد.

درێژەی بابەت: به‌شی جوگرافیای فاكه‌ڵتی ئاداب یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستی خۆی به‌ڕێوه‌برد

کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی قاهیرە خەڵاتی پێشەنگایەتی زانکۆکانی کوردستانی بە زانکۆی سۆران بەخشی

Sli

 

رێکەوتی ۲٠۱۹/۳/۸، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د. موسڵح مستەفا" سەرۆکی زانکۆی سۆران، "د. روشدی سەمەد" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارووباری کارگێڕی و دارایی و دەیان کەسایەتی و دامەزراوەی ئەکادیمی و پەروەردەیی، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی قاهیرە بۆ پێشەنگان، لە هۆڵی نجیب محفوظ / دامەزراوەی ئەهرام، لە کۆماری عەرەبی میسر بەڕێوەچوو. 

درێژەی بابەت: کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی قاهیرە خەڵاتی پێشەنگایەتی زانکۆکانی کوردستانی بە زانکۆی سۆران بەخشی

زانكۆی سۆران و یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ مه‌زنترین زانكۆكانی ئه‌ورووپا په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانیان ده‌ده‌ن

Slider

 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٧/٤/٢٠١٩، شاندێكی زانكۆی (Sapienza University of Roma)ی ئیتالیا، به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز "د. جۆزیببی بۆنیفازی" (Giuseppe Bonifazi)، سه‌ردانی زانكۆی سۆرانی كرد و له‌ لایه‌ن شاندێكی زانكۆ به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز"د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆ، پێشوازی لێكرا.

درێژەی بابەت: زانكۆی سۆران و یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ مه‌زنترین زانكۆكانی ئه‌ورووپا په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌...

زانكۆی سۆران به‌شداری كۆنفرانسی ئاماده‌كاریی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانكۆكانی ٢٦ وڵات ده‌كات

Sli

 

له‌سه‌ر بانگهێشتی زانكۆی دولموپونار له‌ شاری كوتاهیه‌ی وڵاتی توركیا، به‌ڕێز "د.هێمن عومه‌ر" به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران، له‌ ڕۆژانی ٢٧ و٢٨ی ٢ی٢٠١٩ به‌شداری كرد له‌ كۆنفڕانسی ئاماده‌كاریی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی زانكۆكانی ٢٦ وڵات، نوێنه‌رانی زیاتر له‌ حه‌فتا زانكۆی نێو 26 وڵاتی ئاسیا، ئه‌فریقیا و ئه‌ورووپا به‌شداربوون. له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا، وێڕای ئاڵوگۆڕی په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆكان، زانكۆی سۆران به‌ نوێنه‌ری زانكۆكانی دیكه‌ ناسێندرا و جه‌خت له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌ زانستییه‌كانی نێوان زانكۆكان كرایه‌وه‌ و له‌ نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆی دولموپناری توركیاش، یادداشتی سه‌ره‌تایی لێكتێگه‌یشتن واژوو كرا.

درێژەی بابەت: زانكۆی سۆران به‌شداری كۆنفرانسی ئاماده‌كاریی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانكۆكانی ٢٦ وڵات ده‌كات

پەڕەى 1 لەکۆى 30 پەڕەدا