ئەکادیمی

له‌ چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆڕی قوتابییان، ساڵی داهاتوو دوو قوتابی زانكۆی سۆران ده‌چنه‌ زانكۆی گرۆنۆبڵ له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا

IMG 1681

 

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٨/١٢/٢٠١٩، له‌ نێوان زانكۆی سۆران و ئه‌نیستیتیوتی زانسته‌ سیاسییه‌كانی گرۆنۆبڵ، كه‌ سه‌ر به‌ زانكۆی "گرۆنۆبڵ"ه‌ له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، رێكه‌وتنێك واژۆكرا، وا بڕیاره‌ له‌ ساڵی داهاتوودا، به‌نده‌كانی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ بكه‌ونه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

درێژەی بابەت: له‌ چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆڕی قوتابییان، ساڵی داهاتوو دوو قوتابی زانكۆی سۆران ده‌چنه‌ زانكۆی گرۆنۆبڵ له‌...

دیداری (كوردستان له‌نێو ئاڵۆزییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌) به‌ڕێوه‌چوو

Slider

 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٨/١٢/٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، نوێنه‌رایه‌تی مه‌كته‌بی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندامانی  په‌ڕله‌مان، "ئۆلیڤیه‌ دیكۆتینی" قونسولی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كاربه‌ده‌ستی حكومی و حیزبی، رۆژنامه‌نووس و مامۆستا و قوتابی زانكۆ، دیداری زانكۆی سۆران له‌ژێر ناونیشانی (كوردستان له‌نێو ئاڵۆزییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌)، به‌ڕێوه‌چوو.

درێژەی بابەت: دیداری (كوردستان له‌نێو ئاڵۆزییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌) به‌ڕێوه‌چوو

دیداری سەرۆکی زانکۆی سۆران و كۆمه‌ڵناسی گەورەی جیهانیی ئالان تۆرێن

Alan Tourin

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ۱٤ ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩، بەڕێز "د. موسڵح مسته‌فا" سەرۆکی زانکۆی سۆران، به‌ یاوه‌ری به‌ڕێزان "د. نەهرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی و  سۆران و "د.عادل باخەوان" سەرۆکی سەنتەری سۆسیۆلۆژیای عێراق لە زانکۆی سۆران، لە ماڵەکەی خۆیدا لە پاریس، سەردانی "پڕۆفیسۆر ئالان تورێن"ی کرد.

درێژەی بابەت: دیداری سەرۆکی زانکۆی سۆران و كۆمه‌ڵناسی گەورەی جیهانیی ئالان تۆرێن

زانكۆی سۆران و ئه‌نیستیتیوتی زانسته‌ سیاسییه‌كانی گرۆنۆبڵ رێكه‌وتنی زانستییان واژۆكرد

Slider

 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٨/١٢/٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، "ئولیڤیه‌ دیكۆتینی"قونسولی گشتی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان و "پڕۆفیسۆر ژان ماركۆ" به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌نیستیتیوتی زانسته‌ سیاسییه‌كانی گڕۆنۆبڵ، رێكه‌وتنێكی گرنگ له‌ نێوان زانكۆی سۆران و ئه‌نیستیتیوتی ناوبراو، واژۆكرا.

درێژەی بابەت: زانكۆی سۆران و ئه‌نیستیتیوتی زانسته‌ سیاسییه‌كانی گرۆنۆبڵ رێكه‌وتنی زانستییان واژۆكرد

زانكۆی سۆران و خانەی زانستە مرۆییەکانی پاریس بناغه‌ی كاری هاوبه‌ش داده‌نێن

76717491 2360529497409079 3548811436643844096 O

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ۱٤ ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩، شاندێكی زانكۆی سۆران به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز "د. موسڵح مسته‌فا" سەرۆکی زانکۆی سۆران و، به‌ ئه‌ندامه‌تی به‌ڕێزان "د. نەهرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ كارووباری زانستی و "د.عادل باخەوان" سەرۆکی سەنتەری سۆسیۆلۆژیای عێراق لە زانکۆی سۆران، سەردانی خانەی زانستە مرۆییەکانی پاریسی(Maison des Sciences de l'Homme) کرد و لەلایەن به‌ڕێز "پرۆفیسۆر میشێل ڤیڤیۆرکا" سه‌رۆكی خانەوە، بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

درێژەی بابەت: زانكۆی سۆران و خانەی زانستە مرۆییەکانی پاریس بناغه‌ی كاری هاوبه‌ش داده‌نێن

پەڕەى 4 لەکۆى 36 پەڕەدا