ئەکادیمی

زانكۆی سۆران به‌رده‌وامه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیییه‌ ئه‌كادیمییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی

Sli

 

له‌ درێژه‌ی په‌ره‌پێدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی و، له‌ پێناوی كه‌وتنه‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌كادیمی دنیا و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای نوێ بۆ په‌ره‌پێدانی توانای مرۆیی ستاف و قوتابییانی زانكۆ، له‌ نوێترین چالاكی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا، رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٢/١١/٢٠١٩، شاندێكی زانكۆی سۆران به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و به‌ ئه‌ندامه‌تی به‌ڕێزان"د. نه‌هرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی و "د. محه‌ممه‌د عه‌لی حوسێن" به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵا و په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌كان، له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی زانكۆی ساپیێنزا، سه‌ردانی زانكۆی ناوبراو له‌ شاری رۆمای وڵاتی ئیتالیایان كرد.

درێژەی بابەت: زانكۆی سۆران به‌رده‌وامه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیییه‌ ئه‌كادیمییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی

سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستی خۆی به‌ڕێوه‌برد

Sli

 

رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٩/١٠/٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. روشدی سه‌مه‌د" و "د. یادگار ره‌سوڵ" یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو توێژه‌ر له‌ زانكۆكانی كوردستان و عیراق، به‌شی سیسته‌می زانیارییه‌ جوگرافییه‌كانی(GIS) سه‌نته‌ری توێژینه‌وی زانستی، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستی خۆی له‌ژێر ناونیشانی (The 1st Conference of current State of Research and Applications of GIS and Remote Sensing in Kurdistan-Iraq)، سازكرد.

درێژەی بابەت: سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستی خۆی به‌ڕێوه‌برد

رێوڕه‌سمی ده‌یه‌مین خولی ده‌رچوونی قوتابییان به‌ڕێوه‌چوو

Slider

 

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٢/١٠/٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "رێبه‌ر ئه‌حمه‌د" وه‌زیری ناوخۆ، "د. ئارام ئه‌حمه‌د" وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی، "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، كاربه‌ده‌ستانی حكومی و حیزبی، ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییانی ده‌رچوو و ماڵباته‌كانیان، رێوڕه‌سمی ده‌یه‌مین خولی ده‌رچوونی قوتابییانی زانكۆی سۆران به‌ڕێوه‌چوو.

درێژەی بابەت: رێوڕه‌سمی ده‌یه‌مین خولی ده‌رچوونی قوتابییان به‌ڕێوه‌چوو

وه‌زیری خوێندنی باڵا: هیوادارم له‌ داهاتوودا شوێنێكم هەبێ و له‌ زانكۆی سۆران وانه‌ بڵێمه‌وه‌.

74473186 523424515114875 4690959514004881408 N

 

وه‌زیری خوێندنی باڵا: زانكۆی سۆران زانكۆی ئیراده‌یه‌.

وه‌زیری خوێندنی باڵا: به‌ بینینی زانكۆی سۆران، رۆئیام بۆ خوێندنی باڵا فراوانتر بوو.

درێژەی بابەت: وه‌زیری خوێندنی باڵا: هیوادارم له‌ داهاتوودا شوێنێكم هەبێ و له‌ زانكۆی سۆران وانه‌ بڵێمه‌وه‌.

كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ئیبن ئاده‌می باڵه‌ك به‌ڕێوه‌چوو

Slider

 

رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٤/٨/٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌رپرسانی حكومی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و هه‌روه‌ها ده‌یان توێژه‌ر له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و مامۆستایان و توێژه‌رانی زانكۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستای ئاینی، كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ئیبن ئاده‌می باڵه‌ك، ده‌ستیپێكرد، كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆرانه‌وه‌، رێكخرابوو.

درێژەی بابەت: كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ئیبن ئاده‌می باڵه‌ك به‌ڕێوه‌چوو

پەڕەى 5 لەکۆى 36 پەڕەدا