ئەکادیمی

پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی فێركردنی زمانی كوردی بۆ ئاخێوه‌رانی بییانی راگه‌یه‌ندرا

Sli

 

 ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١٩/١١/٢٠١٨، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵیح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، "د. نه‌هرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی،  ڕاگری فاكه‌ڵتییه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییان و میوان، له‌ هۆڵی كۆنفرانسی فاكه‌ڵتییه‌كانی زانست و ئه‌ندازیاری، قۆناغی یه‌كه‌می زنجیره‌ی (پڕۆژه‌ی فێركردنی زمانی كوردی بۆ ئه‌وانه‌ی ئاخێوه‌ری زمانی كوردی نین)، ڕاگه‌یه‌نرا، كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كولتووری، ئاماده‌كرابوو.

درێژەی بابەت: پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی فێركردنی زمانی كوردی بۆ ئاخێوه‌رانی بییانی راگه‌یه‌ندرا

رێكخستنی سیمنارێك بۆ "گاری كێنت"

DSC 7526

 

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٣/١٠/٢٠١٨، به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێزان "د. نه‌هرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران بۆ كارووباری زانستی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییانی فاكه‌ڵتی ئاداب و فاكه‌ڵتی یاسا و پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سیمینارێك بۆ كه‌سایه‌تی سیاسی به‌ریتانی و دۆستی كورد، به‌ڕێز "گاری كێنت" رێكخرا.

درێژەی بابەت: رێكخستنی سیمنارێك بۆ "گاری كێنت"

له‌ ڕێگه‌ی (زانكۆی سۆران)ه‌وه‌ ١٠ قوتابیی كوردستان ده‌توانن له‌ واشنگتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا ماسته‌ر له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بخوێنن

38427254 10216384357351496 1893736404626702336 N

 

له‌ ڕێكه‌وتی ١٢\٧\٢٠١٨، شاندێكی زانكۆی سۆران، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان د. نه‌هرۆ زاگرۆس (یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران) و پۆڵ ده‌یڤس (فێڵۆی توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی سۆران)، بانگهێشت كران بۆ دانیشتنێكی فه‌رمی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمیی له‌ نێوان زانكۆی سۆران و سكوڵی دانیاڵ مۆڕگن بۆ خوێندنی باڵا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (Daniel Morgan Graduate School of National Security)، كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ واشنگتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكایه‌.

درێژەی بابەت: له‌ ڕێگه‌ی (زانكۆی سۆران)ه‌وه‌ ١٠ قوتابیی كوردستان ده‌توانن له‌ واشنگتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا...

له‌ پێناوی په‌ره‌پێدانی توانستی ئه‌كادیمی، زانكۆی سۆران له‌گه‌ڵ داتابه‌یسێكی گرنگی ئه‌كادیمیدا، رێكه‌وتنێكی واژۆكرد

JSTOR

 

له‌ پێناوی په‌ره‌پێدانی توانستی ئه‌كادیمی مامۆستا، توێژه‌ران و قوتابییان، زانكۆی سۆران له‌گه‌ڵ داتابه‌یسێكی گرنگ و باوه‌رپێكراوی جیهانیدا، رێكه‌وتنێكی واژۆكردووه‌، كه‌ به‌ پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ مامۆستا و قوتابی و توێژه‌رانی زانكۆی سۆران، ده‌توانن ده‌ستیان رابگات به‌ نوێترین توێژینه‌وه‌ و كتێبه‌ زانستییه‌ باوه‌رپێكراوه‌كان، كه‌ له‌و داتابه‌یسه‌دا هه‌ن.

درێژەی بابەت: له‌ پێناوی په‌ره‌پێدانی توانستی ئه‌كادیمی، زانكۆی سۆران له‌گه‌ڵ داتابه‌یسێكی گرنگی ئه‌كادیمیدا،...

یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستی قوتابییانی خوێندنی باڵا به‌ڕێوه‌چوو

DSC 7225

له‌ رۆژانی ١٥ و ١٦ی ٧ی ٢٠١٨ دا، فاكه‌ڵتی یاسا وپێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ زانكۆی سۆران، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستی خۆی كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ توێژینه‌وه‌ی قوتابییانی خوێندنی باڵا، به‌ڕێوه‌برد.

درێژەی بابەت: یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستی قوتابییانی خوێندنی باڵا به‌ڕێوه‌چوو

پەڕەى 9 لەکۆى 36 پەڕەدا