زانكۆی سۆران كۆرسێكی تایبه‌ت به‌ جێنده‌ر ده‌كاته‌وه‌

Slider

 

سه‌نته‌ری كوردستان بۆ پرسی جێنده‌ر له‌ زانكۆی سۆران به‌ هاوبه‌شی له‌ گه‌ڵ UNDP ، رێكه‌وتی ١٣/٩/٢٠١٥ كۆرسێكی  تایبه‌ت به‌ "جێنده‌ر"ی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ كرده‌وه‌، كه‌ له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن.

له‌م باره‌یه‌وه‌ "د. فه‌ره‌نگیس قادری" به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كوردستان بۆ پرسی جێنده‌ر، به‌ ماڵپه‌ری زانكۆی راگه‌یاند: ئه‌م كۆرسه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ UNDP به‌رێوه‌ده‌چێت  و تێیدا له‌ لایه‌ن چه‌ند مامۆستا و راهێنه‌رێكی شاره‌زاوه‌، كه‌ سه‌ر به‌ (UNDP)ن وانه‌كان ده‌گوترێنه‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆرسه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵUNDP، به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كوردستان  وتی: به‌هۆی شاره‌زایی و پسپۆری ئه‌وان له‌م بواره‌دا، به‌ پێویستمان زانی كه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ی سه‌ر به‌ یوئێن، ئه‌م كۆرسه‌ به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نین. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ UNDP له‌ سه‌ر ئاستی جیهان كارده‌كات و شاره‌زاییه‌كی باشی له‌م باره‌وه‌ هه‌یه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌م كۆرسه‌دا ژماره‌یه‌ك مامۆستا و كه‌سی شاره‌زا له‌ بواری جێنده‌ر،به‌شدارن و وانه‌كان تێیدا به‌ شێوه‌ی تیۆری و پڕاكتیكی ده‌خوێندرێن و پێنج رۆژیش ده‌خایه‌نێ.

راپۆرت و وێنه‌: رۆژهات مه‌هدی