دوو لێكۆڵینه‌وه‌ى مامۆستایه‌كى زانكۆى سۆران له‌ ریزى باشترین لێكۆڵینه‌وه‌كانى جیهاندان

S Mohammed Sajadi 2016

 

دوو ناوه‌ندى تایبه‌ت به‌ داتابه‌یسى زانستى له‌ سه‌ر ئاستى دنیا، واته‌ "web of science” و “Essential Science Indicator" كه‌ له‌ ریزى باوه‌ڕپێكراوترین داتابه‌یسه‌كانى جیهانن له‌ رووى هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌هاى زانستى لێكۆلێنه‌وه‌كان، دوو لێكۆڵینه‌وه‌ى مامۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران "م. محه‌ممه‌د سه‌جادى" له‌ ریزى به‌رزترین و نایابترین لێكۆڵینه‌وه‌ى بوراى كیمیا ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. شایه‌نى باسه‌ كه‌ مامۆستا محه‌ممه‌د ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه‌ى له‌ ساڵه‌كانى 2015 و 2016 نووسیون.

بۆ زانیارى زیاتر له‌ سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان، بڕوانه‌ ئه‌م لینكانه‌:
1-Green synthesis of Pd/RGO/Fe3O4 nanocomposite using Withania coagulans leaf extract and its application as magnetically separable and reusable catalyst for the reduction of 4-nitrophenol
2-Euphorbia heterophylla leaf extract mediated green synthesis of Ag/TiO2 nanocomposite and investigation of its excellent catalytic activity for reduction of variety of dyes in water