لەسەر بانگهێشتی فەرمی ماڵی ئێزیدییان (Mala Êzîydîyan)، بەڕیز د. نەهرۆ زاگرۆس (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری زانستی)، رۆژی شهممه ڕێکەوتی ١١/٢/٢٠١٧ لە شاری ئۆڵدنبۆڕگ (Oldenburg)ی باکووری ئەڵمانیا، سیمینارێکی بە پێزی لەسەر کولتوور و موزیک و ڕەوش و مێژووی کوردی ئێزیدی لە ئەرمینیا و جۆرجیا پێشکەشکرد.
شایانی گوتنە، سیمینارەکهی بەڕێزیان بەرهەمی نووسینێکی ئەکادیمییە، کە لە مانگی داهاتوودا، لە پەرتووکێکی زانستیی لە وڵاتی بەریتانیا بڵاودەکرێتەوە. ئەم سیمینارەی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ لە میانی کۆنفڕانسی ساڵانەی (ماڵی ئێزیدییان)هات، کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و چەندین کەسایەتی ڕامیاری و ئەکادیمیی کورد و بیانی بەشداریان تێدا کردووە.