رێكه‌وتی ٧ و ٨ی مانگی٣ی ٢٠١٨، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "خالید دۆسكی" وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و هونه‌رمه‌ند و كاربه‌ده‌ستی حكومی و حیزبی، سێیه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كولتووری/ زانكۆی سۆران و یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نستیتیوتی كه‌له‌پوری خۆشناوه‌تی، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسدا، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان "د. هه‌ڵمه‌ت بایز" به‌رپرسی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن و "سه‌رباز مه‌جید" سه‌رۆكی ئه‌نستیتیوتی كولتووری خۆشناوه‌تی، وته‌یان پێشكه‌شكرد.
دواتر ئاماده‌بووان به‌شداریان كرد له پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به به‌رووبوومی خۆماڵی ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی.
له‌م كۆنفرانسه‌دا، زیاتر له بیست توێژینه‌وه‌ی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به كولتوور و مێژوو و ئه‌ده‌ب و ناودارانی ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی، پێشكه‌شكران.
له دوابه‌شی كۆنفرانسه‌كه‌شدا و، دوای سه‌رنجدانی پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كان و گفتوگۆی ئاماده‌بووان، راسپارده‌كانی كۆنفرانس خوێندرانه‌وه و، به‌مجۆره كۆتایی به كاره‌كانی كۆنفرانس هات.
پێویسته بگوترێ كه ئه‌م كۆنفرانسه، كاری هاوبه‌شی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كولتووری/ زانكۆی سۆران و، ئه‌نستیتیوتی كولتووری خۆشناوه‌تی بوو.
وێنه: رۆژهات مه‌هدی، فه‌رید قادر، هادی حوسێن