ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٣٠/ ٤/ ٢٠١٨، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. ڕوشدی سه‌مه‌د" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری كارگێڕی و دارایی، "د. سه‌ردار مه‌حیه‌دین" ڕاگری فاكه‌ڵتی زانست، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو میوان و مامۆستا و قوتابی، پێنجه‌مین پێشانگای زانستی ساڵانه‌ی به‌شی كۆمپیوته‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
"م. بنار ئازاد حه‌مه‌ده‌مین" به راگه‌یاندنی زانكۆی گوت: "ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌م پێشانگایه، بۆ ده‌رخستنی توانای قوتابییان و به‌هره‌مه‌ندانی زانكۆیه، تا حكومه‌ت بۆ ڕاییكردنی كارووباره‌كانی، سوود له‌م به‌هرانه وه‌ربگرێ".
له‌م پێشانگایه‌دا، ٨٦ قوتابی به ٥٣ پڕۆژه، به‌شداریان كردبوو و، چه‌ندین به‌رهه‌می زانستی‌یان خستبوونه به‌رچاو.
یه‌كێك له قوتابییانی به‌شدار "ژیار سه‌رتیپ" باسی له‌وه كرد، كه هه‌ستاوه به لێكدانی به‌شی هاردوێر، سۆفتوێر، میكانیك، ئه‌لیكتریك و، دواجار له‌م تێكه‌ڵكارییه توانیویه‌تی به كه‌مترین وایه‌ر زۆرترین گڵۆپی پێ دابگیرسێنێ، كه ده‌كاته 448 گڵۆپ.
قوتابییانی "گروپی 8 گیرگس"یش به‌شدارییان كردبوو و وه‌ك باسیان كرد، كڵاوێكیان درووستكردبوو، كه كامێرایه‌كی له‌سه‌ر به‌ستراوه، ئه‌م كامێرایه هه‌رچییه‌كی ده‌كه‌وێته پێش، ده‌یكاته ده‌نگ و ده‌ینێرێ بۆ گوێچكه‌كان، ئه‌مه‌ش زۆر سوودی هه‌یه بۆ كه‌سی نابینا.
قوتابی "شكار پوشۆ محمد"یش، باسی له‌وه كرد، سیسته‌می سیكیوریتی له ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنێكه‌وه داهێناوه، كه بۆ نموونه كامێرای دوكان ده‌به‌ستێته‌وه به موبایلی خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه و، هه‌ر كاتێك ده‌رگاكه كراوه بێ، ئه‌وا كامێراكه كار ناكات، به‌ڵام هه‌ركاتێك ده‌رگاكه داخراو بوو، ئه‌گه‌ر جوڵه هه‌بێ، ئه‌وا كامێراكه ده‌ستده‌كات به تۆماركردن و زه‌نگیش بۆ خاوه‌نه‌كه ده‌نێرێ.
"دیاری محمد أمین"یش، باسی له‌وه كرد، پڕۆگرامی سێردئهی، به‌رنامه‌یه‌كه بۆ قوتابخانه و زانكۆكان، بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان به ئۆنلاین. به‌رنامه‌كه خۆی هه‌ڵده‌ستێ به هه‌ڵسه‌نگاندن (سهحدان) و ڕێكخستنی ئه‌نجامه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی.
شایه‌نی باسه، ئه‌م پێشانگایه وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه، له فاكه‌ڵتی زانست، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
راپۆرت: زێبار عه‌زیزخان
وێنه: رۆژهات مه‌هدی
































