Deprecated: Methods with the same name as their class will not be constructors in a future version of PHP; ExposeBrowser has a deprecated constructor in /home/soranedu/public_html/libraries/expose/libs/browser.php on line 135
زانکۆی سۆران - پڕۆژه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی زانكۆی سۆران له‌ بواری كیمیا یه‌كه‌مین گرانتی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی پێ به‌خشرا

پڕۆژه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی زانكۆی سۆران له‌ بواری كیمیا یه‌كه‌مین گرانتی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی پێ به‌خشرا

 O0A1714

 

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٣/٧/٢٠١٨، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د.یوسف گۆران" وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، په‌ڕله‌مانتاران، ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت، سه‌رۆكی زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و، ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زاییان و پسپۆران و توێژه‌ران، ڕێوڕه‌سمی به‌خشینی یه‌كه‌مین گرانتی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا له‌ میانی وتارێكدا، به‌ وردی تیشكی خسته‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ و گرنگییه‌كه‌ی.

دواتر ئاماژه‌ به‌و پڕۆژه‌ی توێژینه‌وانه‌ كرا، كه‌ توانیبوویان یه‌كه‌مین گرانتی ئه‌نجوومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ده‌ستبێنن.

پێویسته‌ بگوترێ كه‌ له‌ بواری كیمیادا، پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی هاوه‌ڵان (د.سه‌میر مسته‌فا، د.سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د محمد، د.كه‌مال یوسف عۆدیشۆ و سه‌ید محمد سه‌جادی) له‌ زانكۆی سۆران، گرانته‌كه‌یان بۆ ده‌رچوو. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ توێژه‌رێكی دیكه‌ی زانكۆی سۆران

به‌ڕێز "ڕزگار سه‌لیم عه‌بدولڵا " به‌ هاوه‌ڵی له‌گه‌ڵ چه‌ند توێژه‌رێكی  بواری جیۆلۆجی، گرانتی ئه‌نجومه‌نی به‌ده‌ستهێنا.

بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ و ورده‌كارییه‌كانی، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:

http://www.mhe-krg.org/ku/node/3739

 

{gallery}