له ڕێكه‌وتی ١٢\٧\٢٠١٨، شاندێكی زانكۆی سۆران، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان د. نه‌هرۆ زاگرۆس (یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران) و پۆڵ ده‌یڤس (فێڵۆی توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی سۆران)، بانگهێشت كران بۆ دانیشتنێكی فه‌رمی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمیی له نێوان زانكۆی سۆران و سكوڵی دانیاڵ مۆڕگن بۆ خوێندنی باڵا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (Daniel Morgan Graduate School of National Security)، كه ناوه‌نده‌كه‌ی له واشنگتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكایه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شاندی زانكۆی سۆران و نوێنه‌رانی سكوڵی دانیاڵ مۆرگن، كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان د. تۆم سینكن Tom Synkin (جێگری سه‌رۆكی سكوڵ) و د. مایكڵ شارنۆف Michael Sharnoff (دایرێكته‌ری به‌رنامه‌ی ستراتیژیی و پسپۆڕی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) و دیكوان واشنگتن DyQuan Washington (جێگری دایرێكته‌ری وه‌رگیراوان)، دوولایه‌ن ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌كادیمی درێژخایه‌ن له بواری توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌نێوان ستاف و قوتابییانی هه‌ردوولادا.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، له دانیشتنه‌كه‌دا نوێنه‌ران و سه‌رۆكی سكوڵی دانیاڵ مۆرگه‌ن، ١٠ سكۆله‌رشیپیان به‌خشییه قوتابییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ خوێندنی ماسته‌ر له سیمسته‌ری به‌هاری ٢٠١٩، كه له ڕێگه‌ی (زانكۆی سۆرن)ه‌وه ده‌پاڵێورێن و ده‌ستنیشان ده‌كرێن. . سكۆله‌رشیپه‌كان ئه‌وكه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه توانستی زمانی ئینگلیزییان هه‌یه و، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتووانه بڕوانامه‌ی جی ئاڕ ئی (GRE)یان به‌ده‌ست هێناوه.
له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندن له سكوڵی دانیاڵ مورگن بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.