پڕۆژه‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆجی قوتابییانی زانكۆی سۆران له‌ سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان بووه‌ یه‌كه‌م

48364775 278194436384344 742519606899376128 N

 

ڕێکەوتی ١٢ و ١٣ی ١٢ی ٢٠١٨، ستافی سەنتەری گەشەپێدانی زانکۆی سۆران لەگەڵ گروپی براوەی ڕۆژی دیزاین(Desig day)، بە پڕوژەیه‌كی ته‌كنه‌لۆجی  بەشدارییان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشەپێدانی بازاڕی کارـ بەغدا، بۆ ساڵی ٢٠١٨ کرد، كه‌ لە لایەن قونسوڵخانەی ئەمریکا و رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی  خۆێندنی باڵای عیراق و کۆمپانیاکان، رێکخرابوو.

شایانی باسە، ئامانج لە کۆنفڕانسەکە بریتی بوو لە باشترکردن و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان حکومەت و کەرتی تایبەت و زانکۆکان. هەروەها لایەنێکی تری، بریتی بوو لە بەرەوپێشبردن و برەودان بە تواناکانی قوتابییان و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار. هەر لە میانەی کۆنفرانسەکەدا، جەخت لەسەر بەهێزکردنی ئەو توانا و کارامەییانە کرایەوە، کە پێویستە قوتابییان فێریان ببن، تا دوای دەرچوونیان بە ئاسانی هەلی کار بدۆزنەوە.

پێویسته‌ بگوترێ چه‌ند قوتابییه‌كی زانكۆی سۆران، كه‌ بریتیی بوون له‌ "محەمەد شکاک،ئاگری حەیدەر و ئەردەڵان نادر" و به‌ سه‌رپه‌رشتی "م. میلاد عه‌شقی"، به‌ پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ناوی(iWalk)، به‌شداریانكرد و، توانییان له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی كوردستان و عێراق، یه‌كه‌م به‌ده‌ستبێنن.

 

راپۆرت: سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار