Deprecated: Methods with the same name as their class will not be constructors in a future version of PHP; ExposeBrowser has a deprecated constructor in /home/soranedu/public_html/libraries/expose/libs/browser.php on line 135
زانکۆی سۆران - زانكۆی سۆران به‌شداری كۆنفرانسی ئاماده‌كاریی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانكۆكانی ٢٦ وڵات ده‌كات

زانكۆی سۆران به‌شداری كۆنفرانسی ئاماده‌كاریی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانكۆكانی ٢٦ وڵات ده‌كات

Sli

 

له‌سه‌ر بانگهێشتی زانكۆی دولموپونار له‌ شاری كوتاهیه‌ی وڵاتی توركیا، به‌ڕێز "د.هێمن عومه‌ر" به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران، له‌ ڕۆژانی ٢٧ و٢٨ی ٢ی٢٠١٩ به‌شداری كرد له‌ كۆنفڕانسی ئاماده‌كاریی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی زانكۆكانی ٢٦ وڵات، نوێنه‌رانی زیاتر له‌ حه‌فتا زانكۆی نێو 26 وڵاتی ئاسیا، ئه‌فریقیا و ئه‌ورووپا به‌شداربوون. له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا، وێڕای ئاڵوگۆڕی په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆكان، زانكۆی سۆران به‌ نوێنه‌ری زانكۆكانی دیكه‌ ناسێندرا و جه‌خت له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌ زانستییه‌كانی نێوان زانكۆكان كرایه‌وه‌ و له‌ نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆی دولموپناری توركیاش، یادداشتی سه‌ره‌تایی لێكتێگه‌یشتن واژوو كرا.

له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها بڕیاردرا ئه‌و یه‌كێتییه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی كرده‌یی كار له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی زانستیی و كاری هاوبه‌ش بكات و له‌ ڕووی دڵنیایی جۆری و سیسته‌می پێشكه‌وتووی زانكۆییه‌وه‌ سوود له‌ توانای یه‌كتر وه‌ربگرن و ساڵانه‌ ده‌رگا به‌سه‌ر هاتنه‌ناوه‌وه‌ی زانكۆی دیكه‌ی ئاست به‌رز له‌ وڵاتان به‌سه‌ر یه‌كێتییه‌كه‌دا بكرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، ته‌نیا زانكۆی سۆران به‌شداری ئه‌و كۆنفڕانسه‌ بوو.