Deprecated: Methods with the same name as their class will not be constructors in a future version of PHP; ExposeBrowser has a deprecated constructor in /home/soranedu/public_html/libraries/expose/libs/browser.php on line 135
زانکۆی سۆران - زانكۆی سۆران و بونیاتنانی تۆڕی په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی

زانكۆی سۆران و بونیاتنانی تۆڕی په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی

Sli

 

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا و دوای به‌شداریكردنی له‌ كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی "عه‌لامه‌ مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی" له‌ قه‌زای پێنجوین، به‌ڕێز "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران چه‌ند دیدار و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی له‌ شاری سلێمانی هه‌بوون. له‌و دیدارانه‌دا كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٦/٦/٢٠١٩، به‌ جیا له‌گه‌ڵ زانكۆی سلێمانی و زانكۆی كۆمار هه‌یبوون، دوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به‌ هه‌لومه‌رجی ئه‌كادیمی كوردستان و زه‌رووره‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی توندوتۆڵ له‌ نێوان ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمییه‌كان له‌ پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری زانست و كۆمه‌ڵگه‌، دوو یاداشتی لێكگه‌یشتن له‌ نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆی سلێمانی  و زانكۆی سۆران و زانكۆی كۆمار، واژۆكران.

له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م یاداشتای لێكگه‌یشتنانه‌، پێویسته‌ لایه‌نه‌ به‌شداره‌كان له‌ سه‌ر بنه‌مای په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمی، له‌ رووی زانستییه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ نێوانیاندا هه‌بێ و كاری هاوبه‌ش بكه‌ن.