Deprecated: Methods with the same name as their class will not be constructors in a future version of PHP; ExposeBrowser has a deprecated constructor in /home/soranedu/public_html/libraries/expose/libs/browser.php on line 135
زانکۆی سۆران - زانكۆی سۆران و دامه‌زراوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی یاداشتێكی لێكگه‌یشتنیان واژۆكرد

زانكۆی سۆران و دامه‌زراوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی یاداشتێكی لێكگه‌یشتنیان واژۆكرد

Viber Image 2019 07 29 14 16 04

 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی  ٢٨/٧/٢٠١٩، به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌كان و ره‌خساندنی هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی تر بۆ بردنه‌سه‌ری توانا مرۆییه‌كانی زانكۆكه‌مان، شاندێكی زانكۆ كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان "د. نه‌هرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی و "د. محه‌ممه‌د عه‌لی حسێن" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی باڵا و پێوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا، یاداشتێكی لێكگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆری له‌ كوردستان، واژۆكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ به‌ڕێزان "سه‌ن سوك هۆنگ" به‌ڕێوه‌به‌ر و "جه‌ی ها" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی په‌روه‌رده‌ و راهێنانی رێكخراوه‌كه‌ ئاماده‌ی بوون، دوای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌ت، دوو لایه‌ن یاداشتێكی لێكگه‌یشتنیان واژۆكرد.

له‌ لێدوانێكدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆ، به‌ڕێز"د. محه‌ممه‌د عه‌لی" گوتی، یادداشتی لێكگه‌یشتنه‌كه‌ له‌سه‌ر (KF Global e-school program) ه‌و، به‌ پێی ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ له‌ ناوه‌رۆكی ئه‌و لێكگه‌یشتنه‌دا هاتوون، دوو لایه‌ن كار ده‌كه‌ن بۆ ره‌خساندنی هه‌ل له‌ پیناوی تێگه‌یشتنی كولتووری له‌ نێوان كۆریا و هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه ده‌بێ كاربكه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی ئاڵوگۆری كولتووری و په‌روه‌رده‌یی له‌ نێوانیان.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یاندا، به‌رێزیان گوتی، ئاڵوگۆری قوتابی و لێكۆڵه‌ر، به‌شێكن له‌ یاداشته‌كه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاری توێژینه‌وه‌یی هاوبه‌ش، كۆرسی هاوبه‌ش و سیمپۆزیه‌م ئه‌نجامبده‌ین.