به‌ڕێوه‌چوونی دیدارێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ رۆژی جیهانی زمانی دایكی

Sli

 

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٠/٢/٢٠٢٠، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "م. دیار مه‌عاز خه‌لیل" راگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، دیدارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ باس له‌ چه‌ند رهه‌ندێكی زمانی دایكی، له‌ به‌ره‌به‌ری رۆژی جیهانی زمانی دایكی، به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، به‌ڕێز "م. هاژه‌ چیچۆ" سه‌رۆكی به‌شی زمانی كوردی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و مه‌به‌ستی رێكخستنی ئه‌م دیداره‌ی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌. دواتر به‌شدارانی دیداره‌كه‌ی ناساندن، كه‌ بریتی بوون له‌م به‌ڕێزانه‌ خواره‌وه‌:

١ــ پ.ی.د. یادگار ره‌سوڵ له‌ زانكۆی سۆران

٢ــ پ.ی.د. زانیار نه‌قشبه‌ندی له‌ زانكۆی كوردستان له‌ سنه‌

٣ــ پ.ی.د. هه‌ژار ئه‌حمه‌د ( ره‌حیمی) له‌ زانكۆی سۆران

هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێزان له‌ ماوه‌ی ته‌رخانكراودا، چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌ زمانی كوردییان له‌ رووی رێنووس و گۆڕانه‌ ناوكی و ده‌ره‌كییه‌كان و هه‌روه‌ها زمان و هێز، پێشكه‌شكردن، كه‌ له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی ئاماده‌بووان به‌ره‌وڕووبوون.

دوای پێشكه‌شكردنی باسه‌كان، ئاماده‌بووان به‌ سه‌رنج و تێبینی و پرسیاره‌كانیان، سیمپۆزیه‌مه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.

شایه‌نی باسه‌ له‌ كۆتاییشدا، له‌ لایه‌ن به‌ڕێز راگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌وه‌، سپاس و پێزانین پێشكه‌ش به‌ پێشكه‌شكارانی سیمپۆزیه‌مه‌كه‌ كرا.

 

وێنه‌: فه‌رید قادر