زانکۆی سۆران لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە دانیپێدانرا

Untitled

 

دوای ئەوەی کە مەسەلەی دانپێدانەنانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەک کێشەیەکی زەق لە نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم خۆی نیشاندابوو، بەڵام سەرەنجام بە هەوڵی چەند پەڕلەمانتارێکی بەڕێزی کورد لە لیژنەی خوێندنی باڵا و، دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق چیتر نەیتوانی کواڵیتی و ئاستی زانکۆکانی هەرێم لەبەرچاو نەگرێت، بۆیە لە بڕیارێکدا کە رێکەوتی ۱٤/۱/۲۰۲۰ دەرکراوە، دان بە زانکۆی سۆراندا نرا.

ئەوەی کە پەیوەستە بە زانکۆی سۆران ەوە، پێویستە بگوترێ کە دەبوایە ئەو دانپێدانانە، زۆر زووتر کرابایە. چونکە لە رووی ژێرخانی زانستی و کواڵیتی خوێندن و تایبەتمەندییە بەرزەکانی خوێندنی باڵا، زانکۆی سۆران بە باشترین شێوە خۆی سەلماندبوو. ته‌نانه‌ت له‌ رێكه‌وتی ٤/١١/٢٠١٦، به‌ڕێز "د. عه‌بدولڕه‌زاق عه‌بدولجه‌لیل" كه‌ ئه‌وكات وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق بوو، سه‌ردانی زانكۆی سۆرانی كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ دانیشت و دوای سه‌ردانی مه‌یدانی، سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ زانكۆی سۆران ناوێكی دره‌وشاوه‌ی ئه‌كادیمییه‌ له‌ عێراق و پێویسته‌ ئه‌زموونه‌كه‌ی بگوازرێته‌وه‌ بۆ زانكۆكانی تریش. دواجاریش وتی، كه‌ زانكۆی سۆران دوای ئه‌م سه‌ردانه‌ و، پاش گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ به‌غدا راسته‌وخۆ دانیپێداده‌نرێ.  کۆتاجاریش كه‌ لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق له‌ رێكه‌وتی ٢٢/٩/٢٠١٩ سه‌ردانی زانكۆی سۆرانی كرد، به‌ هه‌مان شێوه‌ی وه‌زیری پێشووتری خوێندنی باڵا، سه‌رسامی خۆیان به‌ هه‌لومه‌رجی زانكۆی سۆران و پێشكه‌وتوویی و كواڵیتی بەرزی زانكۆ ده‌ربڕی.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم هەنگاوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بەرز دەنرخێنین و وێڕای پیرۆزبایی لە هەموو مامۆستا و قوتابی و فەرمانبەرانی زانکۆکەمان، پێمان وایە یارمەتیدەر دەبێ بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری زانکۆ و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکان.

لینكی هه‌واڵی سه‌ردانی وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق بۆ زانكۆی سۆران:

http://www.soran.edu.iq/ku/highlights/1868-a-delegation-from-iraqi-mohe-visits-soran-uni.html

 
iraq wezarat