88938619 212143106691429 5946809098111549440 N

ئاگاداری بۆ توێژه‌ران و مامۆستایانی زمانی كوردی

‎كۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی هاوبەشی نێوان هەردوو بەشی كوردی زانكۆی سۆران و زانكۆی سلێمانی

 

‎ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی ئازیز و توێژەرانی بەڕێزی بواری زمان و ئەدەبی كوردی دەكەین، كە هەردوو بەشی كوردی فاكه‌لتی  پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی سۆران  و بەش کوردی کۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی، كۆنفڕانسێكی هاوبەشی نێودەوڵەتی  بە ناونیشانی زمانەوانی كارەكی و گرفتەكانی بەكاربردنی زمانی كوردی Applied Linguistics and the Issues of Kurdish Language in Use، ئەنجامدەدەن.

‎تێبینی//

‎یەكەم/ بڕگە و تەوەرەكانی كۆنفڕانس و كاتە گرنگەكان بە وردی لە سەر بڕۆشەری كۆنفڕانس دیاریكراون و بفەرموون بە خوێندنەوە و ئاگاداربوون لێیان.

‎دووەم/ توێژەرانی بەڕێز دەتوانن لە ئێستاوە تا كاتی دیاریكراو، ناونیشان و پوختەی توێژینەوەكانیان بۆ ئەو دوو ئیمەیڵە بنێرن، كە لەبڕۆشەری كۆنفڕانسەكەدا نووسراون.

‎سێیەم/ توێژینەوە پەسەندكراوەكان لە ژمارەیەكی تایبەتی گۆڤاری( توێژەر)ی زانكۆی سۆران بڵاودەكرێتنوە و، تێچووی بڵاوكردنەوەكەشیان لەسەر كۆنفڕانسە.

‎چوارەم/ كۆنفڕانس لێكۆڵینەوەی بەراوردكاری نێوان (زمانی كوردی و زمانی عەرەبی)

‎یان (زمانی كوردی و زمانی ئینگلیزی ) لە چوارچێوەی بڕگە و تەوەرەكانی كۆنفڕانس وەردەگرێت و به‌شدارییان پێده‌كات.

‎پێنجەم/ توێژەران دەتوانن بە هەرسێ زمانی (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) توێژینەوەكانیان بە پێی پسپۆڕی خۆیان و بڕگەكانی كۆنفڕانس بنووسن و ڕەوانەیان بكەن.

‎شەشەم/ دابینكردنی شوێنی مانەوە و خواردن بۆ توێژەرانی ئازیز لە لایەن  كۆنفڕانسەوە دابیندەكرێت.

بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن، كه‌ لینكی تایبه‌تی كۆنفرانسه‌:

http://alikl-conf.soran.edu.iq/?fbclid=IwAR1gYMrORkZmtWerowkumsM9NZJP3JB_4DTY2Tg-BOEq8n78v_NrFrLyz5g

‎لیژنەی زانستی كۆنفڕانس