توێژه‌رێكی زانكۆی سۆران له‌ ئاستی دنیادا له‌ ریزی باشترین سه‌د زانای بواری كیمیا ده‌ستنیشانكرا

Sajadi2020

 

دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌یان تویژینه‌وه‌ی زانستی له‌ بواری كیمیا، له‌ گۆڤاره‌ زانستییه‌ ئاستبه‌رزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سه‌ره‌نجام توانی له‌ ریزی باشترین سه‌د زانای بواری كیمیا له‌ ئاستی دنیادا، جێبگرێ.

"پڕۆفیسۆر د. محه‌ممه‌د سه‌جادی"، مامۆستای فاكه‌ڵتی زانست له‌ زانكۆی سۆران، له‌ ئیمەیلێکی فەرمیدا، کە دامەزراوەی Clarivate Analytics ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٠ بۆی ناردووه‌، پیرۆزبایی لێدەکرێت بە بۆنەی دەستنیشانکردنیان بە یەکێک لە سەد زانا دیارەکانی دونیا، کە توێژینەوەکانیان زۆرترین جار لە بواری کیمیادا سایت کراون (واتا ئەنجامی توێژینەوەکانی بەکارهێندراوە لە توێژینەوەی دیکەدا). دەزگای ناوبراو لە پاڵ پیرۆزباییەکەی بۆ "هەوڵە بەردەوامە ماندوونەناسەکانی بۆ پێشخستنی زانست و داهێنان"، بە پڕۆفیسۆره‌كه‌ی زانکۆی سۆران دەڵێت "ژمارەیەکی یەکجار کەم لە زانا و توێژەرانی دونیا ئەو پایە و شانازییە بەدەستدەهێنن".

پێویسته‌ بگوترێ، د. سه‌جادی بڕوانامەی دکتۆرا و نازناوی زانستیی پڕۆفیسۆریشی هەر لە زانکۆی سۆران وەرگرتووە و، تا ئێستا زیاتر له‌ سه‌د و بیست توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌ ناوی زانكۆی سۆرانه‌وه‌، له‌ گۆڤاره‌ ئیمپاكت فاكته‌ره‌ به‌رزه‌كانی دنیا، بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

 

داتای توێژینەوە کۆکراوەکانە کە سایتەیشن کراون بەپێی ساڵەکان   pdf icon30X30