"د. موسڵح مسته‌فا": ئه‌م كاره‌ی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه تا به باشترین شێوه بتوانین خزمه‌تی قوتابییه‌كانمان بكه‌ین.
رێكه‌وتی 11/2/2014 له رێوڕه‌سمی ئیمزاكردنی سێ گرێبه‌ستی زانستی له گه‌ڵ زانكۆی لیسته‌ر، "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان، كرد
.
به‌ڕێزیان له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا وێڕای خۆشحاڵی ده‌بڕین له به ئه‌نجام گه‌یشتنی واژۆكردنی ئه‌م گرێبه‌ستانه، گوتی: ئێسته ئێمه به‌رهه‌می ئه‌و په‌یوه‌ندییه زانستی و ئه‌كادیمیانه ده‌دوورینه‌وه كه ده‌رنجامی گرێبه‌سته جۆراوجۆره‌كانه، له گه‌ڵ پۆلێك له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی دونیا. پاشان ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، كه ئه‌م هه‌وڵانه‌ی زانكۆ به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ن، تا بتوانرێ به باشترین شێوه، خزمه‌ت به قوتابیانی كوردستان به گشتی و زانكۆی سۆران به تایبه‌تی بكرێ.
به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ سه‌باره‌ت به پێشكه‌وتنه‌كانی زانكۆی سۆران و چالاكیی مامۆستایان و ئه‌كادیمییانی ئه‌م زانكۆیه، گوتی: رۆژانه پڕۆفیسۆر و مامۆستا و پسپۆڕانی ئه‌كادیمی، له‌م زانكۆیه‌دا وانه ده‌ڵێنه‌وه‌و سیمینار ده‌گێڕن. قوتابییه‌كانمان رۆژ به رۆژ به‌سه‌ر پلیكانه‌كانی زانست و رۆشنبیری‌دا سه‌رده‌كه‌ون. سوودمه‌ندن له نوێترین ره‌وتی تیۆری و كولتووریی خوێندن. قوتابییه‌كانمان وا خه‌ریكه، ئاگاداری تازه‌ترین سیسته‌م و ته‌كنه‌لۆژیای جیهان ده‌بن.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به ئه‌نجام گه‌یشتنی ئه‌م گرێبه‌ستانه، گوتی: ئه‌م گرێبه‌سته گه‌واهی پابه‌ندبوونێكی زانستی دوور و درێژه بۆ په‌ره‌پێدانی توێژینه‌وه و پڕۆگرامی خوێندن له سۆران، كه به یارمه‌تی زانكۆی لیسته‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.
وێنه: عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د