به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری

دڵنیایی جۆری یه‌كه‌یه‌كی هه‌ستیاری زانكۆیه‌ و په‌یوه‌سته‌به‌ چاودێری كردن و په‌ره‌پیدانی ئاستی زانستی قوتابییان و مامۆستایان و به‌رپرسیارێتی هه‌ریه‌ك له‌و دوو كاره‌كته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كتری به‌ تایبه‌تی و زانكۆ به‌ گشتی. بۆیه‌ دڵنیایی جۆری سه‌ره‌نج ده‌خاته‌ سه‌ر:

١. دڵنیاكردنی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و بڕوانامه‌یه‌ی كه‌ ده‌به‌خشرێ‌ به‌ قوتابی.
٢. دڵنیا بوون و چاودێری كردنی جۆری خوێندن و چۆنیه‌تی گوتنه‌وه‌ی وانه‌كان.
٣. پشتگیری كردنی قوتابییان له‌ كاتی وه‌رگرتنی كۆرسه‌كانیان.

له‌ دڵنیایی جۆریدا ماف و ئه‌ركی قوتابی له‌ ناو زانكۆ و ده‌سته‌كانماندا، ده‌ست نیشان كراوه‌. ئه‌ركی زیاتر ده‌درێت به‌ مامۆستای وانه‌بێژ له‌ هه‌مبه‌ر ره‌چاو كردنی قوتابی و وه‌رگرتنی راو سه‌رنجه‌كانی و ئه‌مه‌ش خۆ به‌خۆ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌دیهاتنی هه‌اوئاهه‌نگییه‌كی زانستی له‌ نێوانیاندا.

دڵنیایی جۆری له‌ رێگه‌ی چاودێری كردنی چۆنایه‌تی وانه‌گوتنه‌وه‌ له‌ زانكۆ و وه‌رگرتنی سه‌رنج و فیدباكی قوتابی سه‌باره‌ت به‌ خاڵه‌ به‌هێزو لاوازه‌كانی زانكۆ، له‌ هه‌وڵی به‌دێهێنانی ژینگه‌یه‌كی گونجاودایه‌، تا له‌ رێگه‌یه‌وه‌ پرۆِسه‌ی فێربوون و خوێندن و توێژنه‌وه‌، ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئاستێكی به‌رز و گه‌شه‌كردوو، كه‌ بێگومان ئه‌م ئاسته‌ش ده‌بێ‌ هاوتا بێت له‌ گه‌ڵ ستانداردی زانستی له‌ ئاستی دنیادا.

 

به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری:

مامۆستای یاریده‌ده‌ر "ناجی مه‌سیح ئاودل"

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

بۆ پێوه‌ندی گرتن:

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.