بانگەواز

كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی "ئیبن ئاده‌می ڕوستایی باڵه‌ك"

Adamkurdione

به‌ دروشمی:

ئیبن ئاده‌م، قه‌ڵه‌مێك به‌ باڵای هه‌ڵگورد

ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران دووه‌مین كۆنفڕانسی زانستیی خۆی، تایبه‌ت به‌ ڕوانین و به‌رهه‌م و ده‌ستخه‌ته‌كانی عه‌للامه‌ ئیبن ئاده‌می باڵه‌كی/ باڵه‌كایه‌تی، یه‌كێك له‌ زانا هه‌ره‌ دیار و به‌رچاوه‌كانی كوردستان، ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م كۆنفڕانسه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ كه‌ بڕیار وایه‌ له‌ ڕۆژانی ٢٤و٢٥/ ٨ / ٢٠١٩ له‌ سۆران به‌ڕێوه‌بچێت، تێیدا زیندووكردنه‌وه‌ و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و زانا گه‌وره‌یه‌ی كورد و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌ستخه‌تانه‌ی ناوبراو و لێتوێژینه‌وه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمییانه‌ و خوێندنه‌وه‌ی هزر و ڕامانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی بیر و ڕوانینه‌كانی به‌ دیدێكی واقیعییانه‌، ده‌بنه‌ ئامانجی سه‌ره‌كیی كۆنفڕانسه‌كه‌.

درێژەی بابەت: كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی "ئیبن ئاده‌می ڕوستایی باڵه‌ك"

ئاگاداری به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ راهێنانی فیسیۆلۆژی وه‌رزشی

New Website Announcement Ku

 

لە درێژەی کارووچالاکییه‌کانی فاکەڵتی پەروەرده‌، ڕۆژی چوارشه‌‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠١٩/٤/١٠، سكوڵی وه‌رزش وۆركشۆپێك لەژێر ناونیشانی (ڕاهێنانی فسیۆلۆژی وه‌رزشی) به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك پسپۆری فسیۆلۆژی وه‌رزشی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، به‌رێوه‌ده‌بات.

درێژەی بابەت: ئاگاداری به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ راهێنانی فیسیۆلۆژی وه‌رزشی

ئاگاداری بۆ گشت مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان

New Website Announcement Ku

 

‎له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی سه‌رۆكی زانكۆی سۆران به‌ڕێز (د. مصلح مصطفی) یه‌كه‌ی چالاكیی وه‌رزشیی فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده‌، خولێكی تۆپی پێی بچوككراوە بۆ تەواوی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سۆران دەكاتەوە.

درێژەی بابەت: ئاگاداری بۆ گشت مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان

ده‌وامی فه‌رمی له‌ زانكۆی سۆران ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

New Website Announcement Ku

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌ت كه‌ به‌ سه‌ر كوردستاندا زاڵ ببوو، هه‌ندێ گۆڕانكاری له‌ شێواز و كاتی ده‌وام هاتبووه‌ ئاراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی نه‌مانی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ تایبه‌ته‌ و ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌، له‌ژێر تیشكی رێنمایی وه‌زاره‌تی خێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌ فه‌رمانێكی زانكۆییدا، ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سۆران بڕیاری دا، له‌ رێكه‌وتی ١/٤/٢٠١٩ه‌وه‌، ده‌وامی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكه‌مان وه‌كو خۆی لێدێته‌وه، كه‌ له‌ 8:30ی به‌یانییه‌وه‌یه‌ تا ٣:00ی دوای نیوه‌ڕۆ.

درێژەی بابەت: ده‌وامی فه‌رمی له‌ زانكۆی سۆران ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

پەڕەى 5 لەکۆى 28 پەڕەدا