New Website Announcement Ku

تاقیکردنەوەکانی کارامەیی و  لێهاتوویی جەستەیی لە سکوڵی وەرزش

 

هه‌موو قوتابییانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی (هەردوو ڕەگەز) ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی فۆرمی داواکاریان پێشکەش کردووە بۆ وەرگرتن لە سکوڵی وەرزش لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی سۆران، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ، رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی  ١/٩/٢٠١٩ کاتژمێر ٩ ی بەیانی تاقیکردنەوەکانی کارامەیی و  لێهاتوویی جەستەیی لە سکوڵی وەرزش ئەنجامدەدرێن.

بۆ زانیاری قوتابییانی ئازیز، ئەم تاقیکردنەوانەی خوارەوە ئەنجامدەدرێن:

١-پشکنینی کەوانەی پێ و کێش و درێژی باڵا.

٢-تاقیکردنەوەی کارامەیی یارییەکانی ( تۆپی پێ، تۆپی دەست، تۆپی بالە و تۆپی سەبەتە).

٣-تاقیکردنەوەی توانای جەستەیی ( راکردنی ١٠٠ مەتر  بۆ کوڕان، راکردنی ٥٠ مەتر بۆ کچان ، راکردنی  ٨٠٠ مەتر بۆ کوڕان، راکردنی ٦٠٠ مەتر بۆ کچان.

٤- بازدان بۆ پێشەوە، رەشاقە و مرونە.

تێبینی

١- پێویستە قوتابی کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی لە سکۆڵی وەرزش ئامادە بێ.

٢- پێویستە قوتابی جلوبەرگی وەرزشی بپۆشێت بۆ تاقیکردنەوەکان.

٣- پێویستە قوتابی ناسنامەی باری شارستانی لەگەڵ خۆی بهێنێت.

٤- دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی لێهاتوویی جەستەیی، چاوپێکەوتن لەگەڵ قوتابییان ئەنجامدەدرێت.