هه‌لی گواستنه‌وه‌ی راژه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران

New Website Announcement Ku

 

پۆستێكی به‌تاڵ هه‌یه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكه‌مان، هه‌ر كه‌سێك خوازیاری كاركردنه‌ له‌م پۆسته‌ ده‌توانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات به‌ پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌:

١ – پێویسته‌ داواكار به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێت له‌ بواری (کۆمەڵناسی).

٢ - پێویسته‌ ئه‌زموونی داواكار له‌ بوارەکەی له‌  (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

٣- پێویسته‌ داواكار شاره‌زایی هه‌بێت له‌ زمانی ئینگلیزی.

٤- پێویسته‌ داواكار شاره‌زایی ته‌واوی هه‌بێت له‌ بواری كۆمپیۆته‌ر.

تێبینی:

١-         پێویسته‌ داواكار پێشتر له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكۆمه‌ت دامه‌زرا بێت، واته‌ ئه‌م هه‌له‌، هه‌لی گواستنه‌وه‌ی راژه‌یه‌، نه‌ك دامه‌زراندن.

٢-         گواستنه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای شاره‌زایی و لێهاتوویی و كێبڕكێكردن ده‌بێت.

٣-         پێویسته‌ داواكار (CV)یه‌كه‌ی بنێرێت بۆ ئه‌و ئیمه‌یله‌:   ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

٤-         ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌یه‌ له‌ رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگاداریه‌.