زانكۆی سۆران خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠١٩-٢٠٢ راده‌گه‌یه‌نێت

New Website Announcement Ku

بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا و پەیوەندییە ئەکادیمییەکان لە زانکۆی سۆران، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ، ٣٩٨ کورسی لە خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) ڕادەگەینێت، کە ٢٣٠ کورسی لە خوێندنی باڵا/ ماستەر و ١٦٨ کورسی لە خوێندنی باڵا/ دکتۆرا لە بواره‌ ئاماژە پێکراوه‌كان لەخۆدەگرێت. بۆ بینینی پلانی زانکۆ، سەردانی ئەم لینکە ئەلیکترۆنییە بکەن  . 

http://soran.edu.iq/images/2020/Plan_PG.pdf

ئاگاداری خوازیاران بۆ پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا لە زانکۆی سۆران دەکەینەوە، کە ماوەی پێشکەشکردن لە ٥/١/٢٠٢٠ دەستپێدەکات تاکو ٢٦/١/٢٠٢٠.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ پێشكه‌شكردنی داواكاری لە ڕێگەی ئەم لینکە ئەڵکترونییە https://forms.gle/VDt3ZZ9kphnfkNxK8  دەبێت و، پاشان داواكار گشت پێداویستییەکانی خوارەوە لەگەل خۆی دەهێنێت بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا و پەیوەندییە ئەکادیمییەکان.

پێداویستییەکان لە کاتی پێشکەشکردن:

• فۆرمی پێشکەشکردنی ئۆنلاین بە پرێنتکراوی، کە دێت بۆ ئیمێلیەکەت دوای پڕکردنەوە.

• کارتی نیشتمانی (یاخود ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عیراقی) و کارتی زانیاری، وێنەی ڕەسەن و دوو وێنەی کۆپی.

• پاسپۆرت، وێنەی ڕەسەن و دوو وێنەی کۆپی.

• ٤ چوار وێنە.

• بڕوانامەی دەرچوونی ماستەر بە نمرە، وێنەی ڕەسەن و دوو وێنەی کۆپی، بۆ خوازیارانی خوێندنی دکتۆرا.

• بڕوانامەی دەرچوونی بەکالۆریۆس بە نمرە، وێنەیه‌كی ڕەسەن و دوو وێنەی کۆپی، بۆ خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا.

• یەکسانکردنی بڕوانامە (بەکالۆریۆس یان ماستەر) ، وێنەی ڕەسەن و دوو وێنەی کۆپی، بۆ ئەو خوازیارانەی کە دوابڕوانامەیان لە دەرەوەی عێراق بەدەست هێناوە.

• یەکسانکردنی کۆنمرە (بەکالۆریۆس یان ماستەر) ، وێنەی ڕەسەن و دوو وێنەی کۆپی، بۆ ئەو خوازیارانەی کە دوابڕوانامەیان لە دەرەوەی عێراق بەدەستهێناوە.

ڕاستی و دروستی بڕوانامە (بەکالۆریۆس یان ماستەر) ، وێنەی ڕەسەن و دوو وێنەی کۆپی، بۆ ئەو خوازیارانەی کە دوابڕوانامەیان لە عێراق و زانکۆکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە.

• نووسراوی لاری نەبوونی فەرمانگەکەی، ئەگەر داواكار فەرمانبەری حکومی بێت.

• نووسراوی پۆختەی ڕاژەی دەزگای حکومی. ئەگەر داواکار فەرمانبەری حکومی بێت.

• بڕوانامە یاخود پشتگیریی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠١٨-٢٠١٩ کە ئاماژە بە خاڵەکان بکات بۆ خوازیارانی دکتۆرا.

• توێژینەوەی بڵاوکراوە لە گۆڤارە زانستییەکان ئەگەر هەبێت، بۆ خوازیارانی دکتۆرا.

• بروانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی (English Center certificate, IELTS, TOEFL-PBT, TOEFL-IBT, PEARSON ACADEMIC-PTE) ئەگەر هەبێت، وێنەی ڕەسەن و دوو وێنەی کۆپی.

• پسووڵەی پارە بە بڕی ١٥٠،٠٠٠ سەد و پەنجا هەزار دینار، لە سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی.

• بەڵێننامە بۆ گشت پێشکەشکاران، ئەم بەڵێننامەیە لای بەڕێوەبەرایەتی یاسایی سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران دەکرێت.

• پێویسته‌ داواكار گشت پێداویستییەکانی پێشکەشکردن بە شێوەی ئەلیکترۆنی بخاته‌ سەر (CD) و لەگەڵ پێداویستییە رەسەنەکان بە شێوەی (Hard copy) پێشکەش بە زانکۆیان بکات.

• فایلێک بۆ هەڵگرتنی پێداویستییەکان.

تێبینییەکان:

• پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا پشت دەبەستێت بە ڕێنماییەکانی ژمارە ٥ و ٦ی وەزارەتی خوێندنی باڵا

ڕێنمای ژمارە ٥ بۆ خوێندنی ماستەر

http://soran.edu.iq/images/2020/higher-edu/2020-MA.pdf

ڕێنمایی ژمارە ٦ بۆ خوێندنی دکتۆرا

http://soran.edu.iq/images/2020/higher-edu/2020-PhD.pdf

• ئەو خوازیارانەی کە خوێندنیان لە دەرەوەی عێراق تەواوکردووە و خوازیارن بۆ دڕێژە پێدان لە خوێندن باڵا/ ماستەر و دکتۆرا، پێویستە وێنەی ڕەسەنی یەکسانکردنی بڕوانامە و یەکسانکردنی کۆنمرەیان هەبێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونكه‌ کار لەسەر کۆنمرەی یەکسانکراو دەکرێت.

• ئەو خوازیارانەی کە خوێندنیان لە عێراق و ئەو زانکۆیانە ته‌واوكردووه‌، کە سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نین و، خوازیاری درێژه‌پێدانی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا ن، پێویستە وێنەی ڕەسەنی راستی و درووستی بڕوانامەیان هەبێت.

• خوازیار بەرپرسیار دەبێت لە درووست پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە و لە ئەگەری ناڕاستی هەر زانیارییه‌كی فۆرمەکە، داواکارییه‌كه‌ی هەڵدەوەشێندرێتەوە.

• ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی ماسته‌ر: سەعات (١٠)ی بەیانی، ڕێكه‌وتی (٢/٢/٢٠٢٠) دەبێت.

• ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی دكتۆرا: سەعات (١٠)ی بەیانی، ڕێكه‌وتی (٢/٢/٢٠٢٠) دەبێت.

• دەستپێکردنی دەوامی ئەکادیمی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بۆ سیمستەری هاوینە لە ١٦/٢/٢٠٢٠ دەبێت.

• لە ئەگەری هەبوونی هەر پرسیارێك پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا و پەیوەندییە ئەکادیمییەکان، بە ئیمێلی بەڕێوەبەرایەتییەکە ( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ) یان به‌ ته‌له‌فۆنی(     ٠٧٥٠٧٨١٨١٩٠ ).

 

چۆنیەتی پێشکەشکردن

  1. پڕکردنەوەی فۆرمی پێشکەشکردن بە رێگەی ئۆنڵاین (کە فۆرمەکە لەسەر وێب سایتی زانکۆی سۆران دابینکراوە)
  2. خوازیار پێویستە تاکو ڕێکەوتی ٢٦/١/٢٠٢٠، هه‌موو دۆکیومێنتە داواکراوەکان بە شێوەی (HARD COPY) و (SOFT COPY) پێشكه‌ش به‌ بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا و پەیوەندییە ئەکادیمییەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران بكات، بە پێچەوانەوه‌ داواکاری پێشکەشکردن هەڵدەوەشێتەوە.
  3. لە ئەگەری هەبوونی کەموکورتی لە کاتی پێشکەشکردنی دۆکیومێنتە داواکراوەکان، داواکاری پێشکەشکردنی ناوبراو هەڵدەوەشێتەوە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر بابەتەکانی ئەزموونی توانستی زانستی گشت فاکەڵتییەکان، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

http://soran.edu.iq/images/2020/higher-edu/all.pdf