ژۆرناڵی كوردستان بۆ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
سه‌نته‌ری سۆسیۆلۆژیای عێراق، گۆڤارێكی ئه‌كادیمی به ستانداردێكی به‌رزی زانستی، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه زانستیییه‌كانی بواره‌كانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌رده‌كات.
ژۆرناڵی كوردستان بۆ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان (KJSS)، گۆڤارێكی زانستییه كه به زمانی كوردی چاپ ده‌بێ.
وتار و لێكۆڵینه‌وه‌كان پێشوه‌خت به شێوازی پییه‌ر ریڤیو هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێ. ئه‌م گۆڤاره به هاوكاری ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه له زانكۆی سۆران (سه‌نته‌ری سۆسیۆلۆژیای عێراق و ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) له‌گه‌ڵ ئه‌نیستیتۆی نێونه‌ته‌وه‌یی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی(IISKS) له وڵاتی ئه‌ڵمانیا چاپ ده‌بێ. ژۆرناڵی KJSS به هه‌ردوو زاراوه‌ی سۆرانی و كرمانجی وتار چاپ ده‌كات و، هه‌وڵده‌دات سه‌ره‌ڕای تیشك خستنه‌سه‌ر كێشه‌كانی پارچه‌كانی كوردستان، له رێگه‌ی به ناوه‌ند دانانی كوردستانه‌وه، بۆ كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دنیا بڕوانێت. ئه‌م روانگه كوردستان ته‌وه‌ره، ده‌رفه‌تێك ده‌ڕه‌خسێنێت، كه هاوكات له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی پێوه‌ره زانستییه‌كان، ره‌وتی باوی داسه‌پاوی كۆڵۆنیالیزمی ئه‌كادیمیك به‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له كوردستان، كاڵ بكاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رانی گۆڤار
ــ د. ئیبراهیم مه‌لازاده/ سه‌رنووسه‌ر
ــ فاتیح سه‌عیدی/ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین
ده‌سته‌ی نووسه‌ران
ــ د. ئه‌یوب كه‌ریمی
ــ د. حه‌یده‌ر له‌شكری
ــ د. موسڵح ئیروانی
ــ د. محه‌ممه‌د شه‌ریف
ــ د. نیكۆلا ئه‌شره‌ف شاڵی
ئیمه‌یلی گۆڤار:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
بۆ ئاگاداربوون له رێنماییه‌كانی گۆڤار سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی نووسینی وتار و لێكۆڵینه‌وه، سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه: