هەواڵی سەنتەری کوردستان

هه‌لی كار بۆ توێژه‌رانی ئه‌كادیمی له‌ زانكۆی سۆران

Images

 

سەنتەری فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهاوکاری سەنتەری سۆسیۆلۆژیای کوردستان/ زانکۆی سۆران، پێویستی بە دوو توێژەری ئەکادیمی هەیە بۆ ماوەی سێ ساڵ کارکردن. ئەرکی سەرەکی ئەم توێژەرانە بریتی دەبێت لە کارکردن لەسەر دنیای عەرەبۆفۆن (حیزبەکان، ڕێکخراوەکان، ئایدۆلۆژیاکان، تۆڕەکان، ئاینەکان، هتد).

درێژەی بابەت: هه‌لی كار بۆ توێژه‌رانی ئه‌كادیمی له‌ زانكۆی سۆران

د. عادل باخه‌وان: سه‌در نوێنه‌رایه‌تی چینه‌ مه‌حروومه‌كان و په‌راوێزخراوه‌كان ده‌كا

Dr Adel2

 

 

دوای سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌ی "موقته‌دا سه‌در" له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ناوه‌نده‌ میدیایی و سیاسییه‌كان به‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ن كه‌ له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ بگه‌ن. له‌م پێوه‌ندییه‌دا، ماڵپه‌ڕی (france24) له‌ وتارێكدا له‌ژێر ناونیشانی (موقته‌دا سه‌در، رابه‌رێكی ئاینی پۆپۆلیست، كه‌ خه‌ڵكی عێراق پشتیوانی ده‌كه‌ن) تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر لایه‌نه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ و ئاسۆكانی پێش درووستكردنی حكومه‌تی عێراق.

درێژەی بابەت: د. عادل باخه‌وان: سه‌در نوێنه‌رایه‌تی چینه‌ مه‌حروومه‌كان و په‌راوێزخراوه‌كان ده‌كا

د. عادل باخه‌وان، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كورستان بۆ سۆسیۆلۆجیا: موقته‌دا سه‌در ره‌وتێكی نوێ له‌ ناسیۆنالیزمی عێراقی به‌رجه‌سته‌ ده‌كا

Dr.Adel

هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، كه‌ له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا، زۆرترین ده‌نگی هێناوه‌ته‌وه‌ و ده‌یه‌وێ رۆڵێكی كاریگه‌ر له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا بگێڕێ، بووه‌ته‌ جێی باسی میدیا و ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كان له‌ ئاستی دنیادا.

درێژەی بابەت: د. عادل باخه‌وان، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كورستان بۆ سۆسیۆلۆجیا: موقته‌دا سه‌در ره‌وتێكی نوێ له‌...

موقته‌دا سه‌در: پیاوێكی ئاینی شیعه‌ كه‌ ململانێی ئێران ده‌كا

Dr Adel1

 

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنی عێراقدا، زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، یه‌كیك له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ جێگه‌ی سه‌رنجی میدیا جیهانییه‌كان بوو، مه‌سه‌له‌ی دژایه‌تی و ملاملانێكانییه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران.

درێژەی بابەت: موقته‌دا سه‌در: پیاوێكی ئاینی شیعه‌ كه‌ ململانێی ئێران ده‌كا

دیداره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كوردستان بۆ سۆسیۆلۆجیا

Kurds In Kirkuk Reuters

 

دوای ئه‌نجامدانی رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له‌ ٢٥ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٧ و، په‌ره‌سه‌ندنی گرژی و ئاڵۆزییه‌ سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق، ناوه‌نده‌ میدیاییه‌كانی دنیا سه‌رنجێكی تایبه‌تیان خسته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

درێژەی بابەت: دیداره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كوردستان بۆ سۆسیۆلۆجیا

پەڕەى 2 لەکۆى 2 پەڕەدا