هاوپهیمانهتییهكهی موقته‌دا سه‌در، كه له دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا، زۆرترین ده‌نگی هێناوه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ رۆڵێكی كاریگه‌ر له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا بگێڕێ، بووه‌ته جێی باسی میدیا و ناوه‌نده سیاسییه‌كان له ئاستی دنیادا.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ مالپه‌ڕی (la-croix)، "د. عادل باخه‌وان" سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كوردستان بۆ سۆسیۆلۆجیا/ زانكۆی سۆران، باس له‌وه ده‌كا، موقته‌دا سه‌در كه به یه‌ك راده دژایه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكا و ئێران ده‌كا له عێراق، ره‌وتێكی نوێ له ناسیۆنالیزمی عێراقی به‌رجه‌سته ده‌كا. ئه‌م ره‌وته نوێیه به پێچه‌وانه‌ی ناسیۆنالیزمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی بوو، له‌سه‌ر بنه‌مای "عێراقیزم"ه.
له درێژه‌دا "د.عادل باخه‌وان" باس له‌وه ده‌كا، موقته‌دا سه‌در نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكانی هه‌ژار و پله‌نزمی ناو كۆمه‌ڵگا ده‌كات و مه‌به‌ستیشی ئه‌وه‌نییه ببێته سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵكو پشتیوانی له‌و كه‌سه ده‌كات، كه به‌رگری له به‌رنامه‌كه‌ی بكا.
بۆ بینینی ته‌واوی راپۆرته‌كه به فه‌ڕه‌نسی، سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه: