مێژووی دامه‌زراندنی به‌شی ده‌روونزانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ واته له‌گه‌ل دامه‌زراندنی كۆلێژی په‌روه‌رده,له‌سه‌ره‌تای خوێندن به‌شێوازی وه‌رزی بوو,پاشان له‌ساڵی خوێندنی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ خوێندن بۆ به شێوازی سالانه,هه‌روه‌ها به‌شه‌كه‌مان له‌سه‌ره‌تا به‌ناوی به‌شی په‌ره‌وه‌رده‌وده‌روونزانی بوو تا ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠ دوای ئه‌وه كۆلێژی په‌روه‌رده بۆ به كۆلێژی ئاداب و به‌شه‌كه‌شمان بوو به به‌شی ده‌روونزانی,ژماره‌ی قوتابیانی یه‌كه‌م خولی ده‌رچوون 36 قوتابی بوون له‌ساڵی خوێندنی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ ,هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سه‌رۆك به‌ش كه ده‌ست نیشان كرابێت یاریده‌ده‌ری راگری كۆلێژ په‌روه‌رده به‌رێز مامۆستا صباح علی محمد بوو به وه‌كاله‌ت,دوای ئه‌و له ساڵی ٢٠٠٦ به‌رێز مامۆستا كامران مجید علی بوو به سه‌رۆكی به‌شی ده‌روونزانی و تا كو ئێستا به‌رده‌وامه له خزمه‌تكردن به به‌شه‌كه‌مان له‌فاكه‌ڵتیی ئاداب و زانكۆی سۆران.