سیمینارێكی تایبه‌ت به‌ راهێنانی تواناكان له‌ زانكۆی سۆران

Soran  University 2015

روژی پێنج شه‌مه‌ رێکه‌وتی ٢٠١٥/١/٢٢ به‌ ئاماده‌بوونی "د. یادگار ره‌سووڵ" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری قوتابییان و "م. سیاكۆ سلێمان شیخۆ" نوێنه‌ری زانكۆی سۆران بۆ به‌رنامه‌ی راهێنانی تواناكان و ژماریه‌كی به‌رچاو له‌ قوتابییانی قۆناعی سێیه‌می سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زانكۆی سۆران، تیمی راهێنانی تواناكان له‌ نووسینگه‌ی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سیمینارێكی به‌رێوه‌ برد.

تیمی ڕاهێنانی تواناكن، كه‌ پیکهاتبوو له‌ به‌رێزان (لێوژه‌ جلال،دیلان ئاکره‌یی، ئاکار ئازاد) له‌م سیمیناره‌دا، هه‌وڵیان دا قوتابییان ئاشنا بكه‌ن به‌ به‌رنامه‌ی راهێنانی تواناكان، كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌دیهێنانی توانای داهێنان و دۆزینه‌وه‌ی كار له‌ كۆمه‌ڵگادا.

شایه‌نی باسه‌ له‌م سیمیناره‌دا "د. یادگار ره‌سوڵ" وتاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پێشكه‌ش كرد و له‌ كۆتایی سیمیناره‌كه‌شدا قوتابییان، سه‌رنج و تبَیبنییه‌كانی خۆیان خستنه‌ به‌ر باس.