رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه، رێكه‌وتی 9-10/12/2015 له "سه‌نته‌ری كڵاد" ی زانكۆی سۆران، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار له زانكۆی سۆران، به‌هاوكاری (رێكخراوی ئای رێكس) ی ئه‌مریكی و به‌پاڵپشتی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، وۆركشۆپێكی دوو رۆژه‌ی سه‌باره‌ت به (به‌ره‌وپێشبردنی به‌هره‌و توانا كه‌سییه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتن دوای ده‌رچوون له زانكۆ) به‌ڕێوه برد.
ئه‌م وۆركشۆپه وه‌ك ده‌سپێشخه‌ریه‌ك له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار له‌زانكۆی سۆران، بۆ قوتابییانی فاكه‌ڵتییه‌كانی زانكۆ رێكخرابوو.له‌م باره‌یه‌وه "م. ئه‌ندی "له سه‌نته‌ری كار وتی: ئه‌م وۆركشۆپه بۆ ئاماده‌كردنی قوتابییانه پێش ده‌رچوونیان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنا بن به‌و پێداویستی و زانیاری و لێهاتووییانه‌ی كه له كه‌رتی تایبه‌تدا و له داهاتوودا، پێویستیانن. هه‌ر له درێژه‌دا ناوبراو وتی: له‌م وۆركشۆپه‌دا، له‌رێگه‌ی چه‌ندین پرێزنته‌یشن وسیمیناری جیاواز جیاوازه‌وه، به‌شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی، بابه‌ته‌كانی به‌بازاركردن و توانای مرۆیی و چۆنیه‌تی كاری رۆژانه و به‌كارهێنای به‌هره‌كان، باس ده‌كرێن. سه‌باره‌ت به مامۆستایانی ئه‌م وۆركشۆپه‌ش، "م. ئه‌ندی"وتی: وانه‌كان له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك مامۆستاوه ده‌وترێنه‌وه، كه پێشتر له وڵاتی ئه‌مریكا راهێنانیان پێكراوه.
سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی به‌شداری قوتابییانیش، ناوبراو له درێژه‌دا وتی: قوتابییانی به‌شدار له‌م وركشۆپه، به پێی چه‌ند پێوه‌رێك وه‌رگیراون. وه‌ك باشی زمانی ئینگلیزی، چونكه هه‌موو وۆركشۆكه به‌زمانی ئینگلیزیه، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ قوتابییان، كه تا چه‌ند ئاره‌زوویان له كار و گۆرانكاری نوێیه. ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی چاوپێكه‌وتن و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ته‌وه بووه. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپه‌كه‌ش وتی: قوتابییان به‌شێوه‌ی گرووپ دابه‌شكراون، كه هه‌ریه‌كه‌یان له به‌شێك هێنراون. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان زیاتر بتوانن سوود له بیرۆكه‌ی یه‌كتر وه‌ربگرن و زیاتر ئاشنای یه‌كتر بن و بتوانن زیاتر سوود به ده‌ورووبه‌ریان بگه‌یه‌نن.
راپۆرت و وێنه: رۆژهات مه‌هدی