به پێى نوێترین پۆلێنبه‌ندى زانكۆكانى دنیا له سه‌ر بنه‌ماى ماڵپه‌ڕى ئه‌لیكترۆنى، كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى "وێبۆمێتریكس"ى ئیسپانییه‌وه، راگه‌یه‌ندرا، به‌خۆشییه‌وه بۆجارێكى دیكه‌ش زانكۆى سۆران توانى به پاراستنى پێگه‌كه‌ى خۆى، هه‌روا له ریزى زانكۆ پێشه‌نگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بمێنێته‌وه. به پێى ئه‌م پله‌به‌ندییه زانكۆى سۆارن له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم سێیه‌مه و له سه‌ر ئاستى عێراقیش، به به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌یه‌ك، گه‌یتشووه‌ته پله‌ى یازده. گرنگترین ئه‌و پێوه‌رانه‌ى، كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى ناوبراوه‌وه بۆ پله‌به‌ندییه‌كه به‌كارده‌هێنرێن، بریتین له: بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ى زانستى له گۆڤاره زانستییه باوه‌ڕپێكراو و خاوه‌ن كاریگه‌رییه‌كان، ئه‌كتیڤى ماڵپه‌ڕ و بڵاوكردنه‌وه‌ى كارووچالاكییه‌كانى زانكۆ له سه‌ر ماڵپه‌ڕى فه‌رمى زانكۆ و هه‌روه‌ها، بڵاوكردنه‌وه‌ى دیكۆمێنت.
شایه‌نى گوتنه كه زانكۆى سۆران له ماوه‌ى كه‌مى ته‌مه‌نى خۆیدا، به پێى پله‌به‌ندی دامه‌زراوه‌ى ویبۆمێتریكس، هه‌میشه له ریزى زانكۆ پێشه‌نگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بووه. هه‌موو ئه‌مه‌ش نیشانده‌دا، كه زانكۆى سۆران ئه‌گه‌رچى ته‌مه‌نى كه‌مه، به‌ڵام ده‌توانێ رۆڵێكى كاریگه‌ر بگێڕێ له به‌دیهێنانى دنیایه‌كى ئه‌كادیمى ئاستبه‌رز، كه له ئاستى چاوه‌ڕوانییه‌كانى كۆمه‌ڵگادا بێت و ئاسۆیه‌كى روونى پێشكه‌وتن و كارى ئه‌كادیمى له كوردستان و ناوچه‌دا بكاته‌وه.