به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دلنیایی جۆری له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران، به مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه و راهێنانی فاكه‌ڵتی و دامه‌زراوه جیاوازه‌كانی زانكۆی سۆران له پڕۆسه‌ی رانكینگی نیشتمانی و چۆنییه‌تی رێكخستن و ئاماده‌كردنی داتاكان به باشترین شێوه، كۆرسێكی راهێنانی بۆ ماوه‌ی سێ حه‌فته بۆ فاكه‌ڵتی و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به زانكۆی سۆران، به‌ڕێوه برد.
ئه‌و كۆرسی راهێنانه كه له رێكه‌وتی 4/6/2017 تا 28/6/2017 درێژه‌ی كێشا، زۆر بابه‌تی په‌یوه‌ست به چالاكی زانكۆ و چۆنییه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی داتابه‌یسی رانكینگی نیشتمانی و وردبینی ئه‌و پڕۆسه‌یه، باسیان لێوه‌كرا.