قوتابییانی زانكۆی سۆران، ئومێدێك بۆ هه‌مووان

23846513 10214410736812216 1878035482 N

 

قوتابییانی به‌ توانای زانكۆی سۆران له‌ سۆنگه‌ی خه‌مخۆرییان بۆ داهاتووی منداڵانی ئاواره‌، به‌ داهێنان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ناوازه‌، به‌ سپۆنسه‌ری زانكۆی سۆران و UNHCR  و رێكخراوی قه‌ندیلی سویدی، به‌رنامه‌یه‌كیان له‌ژێر ناونیشانی #Brightening Project، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خولێكی په‌روه‌رده‌یی یه‌ك مانگه‌، بۆ منداڵانی ئاواره‌بووی نیشته‌جێی ده‌ڤه‌ری سۆران به‌ڕێوه‌برد.

له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی زانكۆ، یه‌كێك له‌ قوتابییانی خاوه‌ن ئایدیا و سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه‌، "كارێز زۆزك" كه‌ قوتابی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیارییه‌، گوتی: ئه‌م چالاكییه‌، كارێكی خۆبه‌خشانه‌ بوو و ١٥ قوتابی خۆبه‌خشی زانكۆی سۆران بۆ ماوه‌ی مانگێك، كارمان تێدا كرد.

دواجار ئه‌وه‌ی له‌ رووخساری منداڵانی به‌شداربووی ئه‌م خوله‌دا ده‌بینرا، ترووسكه‌یه‌ك له‌ ئومێد بوو، بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ ژیان.