به‌شداری زانكۆی سۆران له‌ ٢٥ه‌مین دیداری راهێنانی قوتابییانی زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی

48372894 361067061115557 4914887997737926656 N

 

له‌ رێكه‌وتی ٥تا ٧ی ١٢ی ٢٠١٨، به‌ڕێز "د. یادگاری ره‌سوڵ" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری قوتابییان، به‌شداریكرد له‌ بیست و وپێنجه‌مین دیداری راهێنانی قوتابییانی زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی.

له‌م دیداره‌دا كه‌ سێ رۆژی خایاند و له‌ شاری ده‌هه‌بی وڵاتی میسر به‌ڕێوه‌چوو و ده‌یان زانكۆ له‌ ده‌یان وڵاتی عه‌ره‌بییه‌وه‌، تێیدا به‌شداربوون، به‌ڕێز نوێنه‌ری زانكۆی سۆران چالاكانه‌ به‌شداری گفتوگۆ و دیبه‌یته‌كانی كرد و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین زانكۆدا، ئاڵوگۆی بیروڕای كرد. دوای راوێژ و گفتوگۆش له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی دیداره‌كه‌، وا بڕیاره‌ هاوینی ئه‌مساڵ چه‌ند قوتابییه‌كی زانكۆی سۆران، به‌ مه‌به‌ستی راهێنان و ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی خوێندنی زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، بنێردرێنه‌ چه‌ند زانكۆیه‌كی وڵاتانی عه‌ره‌بی.