ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی چه‌ند بڕیارێكی گرنگی ده‌ركردن

Sli

 

رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٧/٦/٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. یوسف گۆران" وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و سه‌رجه‌م سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت له‌ شاری دوكان كۆبووه‌وه‌و، چه‌ند بڕیارێكی گرنگی له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كاری ئه‌كادیمی بۆ ساڵی نوێی خوێندن ده‌ركردن.

به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌ چه‌ند بڕیارێك كراوه‌، كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ پێی پێداویستی بازاڕی كار، خوێندن له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ پێی پلان و پێداویستی، رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری كارگێڕی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا و بایه‌خدان به‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ خوێندكارانی دكتۆرا.

بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ ورده‌كاری بڕیاره‌كان، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:

http://www.mhe-krg.org/ku/node/3957