سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ نه‌خشه‌رێگای زانستی زانكۆی سۆران و زانكۆی لێسته‌ر ده‌ربڕی

Presidency

پێشنێوه‌ڕۆی ئه‌وڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 30/4/2015 وه‌فدێكی زانكۆی سۆران و زانكۆی لێسته‌ری به‌ریتانی، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان"د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و "د. پاوڵ بۆیڵ" سه‌رۆكی زانكۆی لێسته‌ر و "د. نه‌هرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران بۆ كارووباری زانستی  و "د. روشدی سه‌مه‌د" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران بۆكارووباری كارگێڕی و دارایی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان كرد و له‌ لایه‌ن رێزدار"نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و  به‌ڕێز"د. یوسف گۆران" وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه‌، پێشوازییان لێكرا.

له‌م دیداره‌دا دوای ده‌ربڕێنی خۆشحاڵی سه‌باره‌ت به‌و یه‌كتر بینینه‌، وه‌فدی هاوبه‌شی زانكۆی سۆران و زانكۆی لێسته‌ر باسییان له‌ دوایین رێكه‌وتننامه‌ی نێوانیان كرد و  ناوه‌رۆكه‌كه‌یان بۆ به‌ڕێزیان شیكرده‌وه‌.

له‌ لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ رێزدار بارزانی وێڕای پێرۆزبایی كردن له‌و رێكه‌وتنه‌ و ده‌ستخۆشی له‌ هه‌ردوو زانكۆ بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانیان، پشتگیریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەو پڕۆژە هاوبەشانە دەربڕی، كە لە نێوان هەردوو زانكۆی سۆران و لیستەردا ئەنجام دەدرێن و بە پرۆژەی گرنگ و بەرهەمداری لە قەڵەمدان وهیواشی خواست، كە ئەم پڕۆژە هاوبەشانە هەموو بوارەكانی دیكە بگرێتەوە، بەتایبەتی بوارەكانی كشتوكاڵ و گەشتوگوزار. بۆ ئەم مەبەستەش كارئاسانی و پشتگیریی حكوومەتی هەرێمی بۆ شاندی میوان دەربڕی.

تێبینی: وێنه‌كان له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ وه‌رگیراون.

Precidency 1