Deprecated: Methods with the same name as their class will not be constructors in a future version of PHP; ExposeBrowser has a deprecated constructor in /home/soranedu/public_html/libraries/expose/libs/browser.php on line 135
زانکۆی سۆران - زانكۆی سۆران بووه‌ یه‌كه‌می كوردستان

زانكۆی سۆران بووه‌ یه‌كه‌می كوردستان

Webometrics

سەنتەری ویبۆمیتریكسی ئیسپانی Web metrics Ranking of World Universities لەرێگەی یەكەی نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی زانستی (Cyber metricsLab،CCHS) لەبەراوری 1-2-2016 نوێترین ریزبەندی زانكۆكانی جیهانی له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانیانه‌وه‌، راگەیاند، كە شەش مانگ جارێك گۆڕانكاری لەریزبەندی زانكۆكان دەكات.

له‌م ریزبه‌ندییه‌دا كه‌ پشت به‌ چه‌ند پێوه‌رێك ده‌به‌ستێ، له‌وانه‌: بلاوكردنەوەی توێژینەوەو بڵاوكراوەی زانستی لەسەر پێگەی ئەلكترۆنی گۆگل سكولەر (Google scholar)، بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارە ئەكادیمیە نێودەوڵەتییە كواڵیتی بەرز (Excellence)و كاریگەره‌كان (high impact factor)، بوونی ماڵپه‌ڕی كواڵیتی بەرز، كاروچالاكییه‌كانی زانكۆیی، زانكۆی سۆران توانیویه‌تی له‌ رێزی زانكۆكانی كوردستاندا له‌ پله‌ی یه‌كه‌م جێبگرێت و له‌ ئاستی عێراقیشدا ببێته‌ هه‌شته‌م.

شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ریزبه‌ندی پێشوتردا زانكۆی سۆران له‌ ئاستی سێیه‌می هه‌رێمی كوردستان و دوازده‌یه‌می عێراقدا بوو.

بۆ بینینی ڕیزبەنی زانکۆکانی عێراق کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە.

ئاماده‌كردن: حه‌سه‌ن مسته‌فا

-    سەرچاوە: سەنتەری توێژینەوەی ویبۆمیتریكسی ئیسپانی : webometrics.info