رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ١٠/٦/٢٠١٤ كونسووڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر سه‌ردانی زانكۆی سۆرانی كرد و له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانكۆوه به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سۆران خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی ناوبراو ده‌ربڕی و هیوای به‌رده‌وامی پێوه‌ندییه‌كانی خواست. دواتر پێكه‌وه سه‌ردانی سه‌نته‌رى كڵاد و كه‌مپی نوێی زانكۆ و سه‌نته‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی پێرسن (pearson)یان كرد.
له وتووێژێكی تایبه‌تدا له گه‌ڵ راگه‌یاندنی زانكۆی سۆران، به‌ڕێز كونسوڵ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه و بینینی "د. موسڵح مسته‌فا" و ئه‌ندامانی دیكه‌ی ده‌سته‌ی باڵای به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆ، ده‌ربڕی.
له پێوه‌ندی له گه‌ڵ زانكۆی سۆراندا به‌ڕێز كونسوڵ گوتی، ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ بینیم زۆر زیاتر بوو له‌وه‌ی كه بیستبووم و ئه‌گه‌ر وه‌ها بڕوا له داهاتوودا زانكۆی سۆران ده‌بێته زانكۆیه‌كی پێشه‌نگ نه‌ك ته‌نیا له ئاستی عێراق به‌ڵكو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆكانی به‌ریتانیاش، به‌ڕێز كونسوڵ باسی له‌وه كرد، كه ئه‌و پێوه‌ندییانه زۆر گرنگ و پێشه‌نگانه‌ن.