دیدارێكی فه‌رمی له‌ نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆی كامبریج

A Formal Meeting At Cambridge University

رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ١٨/٧/٢٠١٤ لە سەر بانگهێشتی فەرمی زانكۆی كامبریجی بەریتانی، شاندێكی زانكۆی سۆران كه‌ پێكهاتبوو له‌:   د. نەهرۆ زاگرۆس، د. سەعید شەمس و د. تایلەر فیشەر، سه‌ردانی زانكۆی ناوبراوی كرد و یه‌كه‌مین دانیشتنی فه‌رمی خۆی له‌ گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و زانكۆیه‌دا به‌ڕێوه‌ برد.

د. نەهرۆ زاگرۆس سه‌باره‌ت به‌م دانیشتنه‌ رایگەیاند "لەم دانیشتنەدا، چەندین بڕیاری گرنگ دران لە پێناو ئەنجامدانی پڕۆژەی ئەكادیمیی هاوبەش لە نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆی كامبریج".

هەر لەم دیدارەی نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆی كامبریج، هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێز "د.نەزەند بەگیخانی" ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ كارووباری جێنده‌ر و "بەیان سامی عەبدولڕەحمان" نوێنەری حكومەتی هەرێمی كورستان لە بەریتانیا، ئامادەی گفتووگۆكان بوون.

شایه‌نی باسه‌ زانكۆی سۆران هەوڵەكانی چر كردۆتەوە لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەت بۆ قوتابییان و ستافی ئەكادیمیی و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆی لە زانكۆ پێشەنگەكانی جیهاندا. ئه‌وه‌ی پێویسته‌ لێره‌دا بگوترێ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ زانكۆی كامبریج به‌ به‌رده‌وام له‌ ریزی ده‌ زانكۆی یه‌كه‌می دنیادایه‌.