مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران ده‌بێته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی زانكۆی ئۆكسفۆرد

11716004 10207024834689279 307497603 N

 

به‌ پێی نووسراوێك كه‌ له‌ لایه‌ن زانكۆی ئۆكسفۆرده‌وه‌ به‌ ده‌ستی گه‌یشتووه‌، "د. حاكم به‌یتوڵاهی" مامۆستای به‌شی كۆمپیوته‌ر له‌ فاكه‌ڵتی زانستی زانكۆی سۆران، ده‌ستنیشانكراوه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌ ناونیشانی
"A comprehensive analysis of real datasets used for DDoS Research" كه‌ له‌ لایه‌ن گۆڤاری به‌ناوبانگی( The Computer Journal) سه‌رپه‌شتی ده‌كرێ.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ كه‌ مامۆستایانی زانكۆی سۆران له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ زانستییه‌ باوه‌رپێكراوه‌كانی دنیاوه‌، به‌ مه‌به‌ستی دادوه‌ری زانستی ده‌ست نیشان ده‌كرێن.