توێژینه‌وه‌ى دوو مامۆستای زانكۆى سۆران له‌ كتێبخانه‌ى ئه‌لیكترۆنى زانكۆى هارڤاردى ئه‌مریكا تۆمار ده‌كرێ

E Libraray

 

دواى ئه‌وه‌ى دوو مامۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران به‌ ناوه‌كانى "م. سابیر جه‌هانجوى" و "م. نیعمه‌توڵا محه‌ممه‌د"له‌ به‌شى په‌ترۆلیۆم جیۆسایه‌نسى فاكه‌ڵتى زانست، توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى به‌ ناونیشانى (A faster method to reconstruct seismic data using anti-leakage Fourier transform) له‌ گۆڤارى زانستى (Journal of Geophysics and Engineering) بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ به‌ر گرنگى و به‌ها زانستییه‌كه‌ى، وه‌ك بابه‌تێكى گرینگ و باوه‌ڕپێكراو، له‌ كتێبخانه‌ى ئه‌لیكترۆنى زانكۆى هارڤاردیش كه‌ له‌ یه‌كه‌مین زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانى دنیایه‌، تۆمار ده‌كرێ.
لینکی توێژینەوەکە لە کتێبخانەی زانکۆی هارڤارد