مامۆستایه‌كى زانكۆى سۆران ده‌بێته‌ ئه‌ندامى تیمى نێوده‌وڵه‌تى پێداچوونه‌وه‌ى گۆڤارێكى زانستى نێوده‌وڵه‌تى

 

Dr Ebtisam Kamal

دواى نووسین و ئه‌نجامدانى چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى به‌پێز له‌ گۆڤاره‌ زانستییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نیشاندانى توانا و تایبه‌تمه‌ندى به‌رزى ئه‌كادیمى، مامۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران "پڕۆفیسۆر د. ئیبتسام كه‌مال" له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گۆڤارى زانستى (Journal of Chemical Engineering and Industrial Biotechnology (JCEIB) وه‌ك ئه‌ندانى تیمى نێوده‌وڵه‌تى پێداچوونه‌وه‌ى گۆڤاره‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێ.
شایه‌نى باسه‌ ئه‌م گۆڤاره‌ زانستییه‌ له‌ وڵاتى مالیزیا ده‌رده‌چێت و وا بڕیاره‌ به‌رگى یه‌كه‌مى له‌ مانگى ئازارى 2017 دا ده‌رچێت.