مامۆستایه‌كى زانكۆى سۆران وه‌ك چالاكێكى نموونه‌یى بوارى مافى ئافره‌تان رێزى لێ نرا

Dr Media Ebrahim

رێكه‌وتى 29/11/2016 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان/ لقی سۆران، كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌، له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی به‌ بۆنه‌ هه‌فته‌ی یه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژی ئافره‌تان، له‌ رێوڕه‌سمێكدا خه‌ڵاتى به‌خشییه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا خزمه‌تییان به‌ ئافره‌تان كردووه‌.

له‌و رێوڕه‌سمه‌دا، مامۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران له‌ به‌شى كۆمه‌ڵناسى فاكه‌ڵتى ئاداب "د. میدیا ئیبراهیم فه‌تاح" یش وه‌ك چالاكێكى بوارى ئافره‌تان له‌ بوارى مه‌عریفى و ئه‌كادیمى، خه‌ڵاتى پێبه‌خشرا و رێز له‌ هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانى گیرا.