مامۆستایه‌كى به‌شى كوردى فاكه‌ڵتى ئاداب توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌ نوێترین كارى ئه‌كادیمى خۆیدا، مامۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران (د. هه‌ڵمه‌ت بایز ره‌سوڵ) مامۆستاى به‌شى زمانى كوردى له‌ فاكه‌ڵتى ئاداب و به‌رپرسى سه‌نته‌رى هه‌ندرێت بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ى كولتوورى، توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى به‌ ناونیشانى (پرسی خوێندن و پێشكه‌وتنی زمانی نووسینی كوردی: له‌ نموونه‌ی چه‌ند ڕۆنامه‌ و گۆڤارێكی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا) له‌ گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تیی به‌ناوبانگ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی (International Journal of Kurdish Studies ) له‌ به‌رگی (2) له‌ ژماره‌(3)ی دێسه‌مبه‌ری 2016 له‌ وڵاتی توركیا، بڵاوكرده‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م گۆڤاره‌، لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌لایه‌ن 10 ده‌زگای جیهانی و توركی ئیندێكس ده‌كرێن و له‌ ژێر هه‌ژماری (ISSN:2149-2751) نێوده‌وڵه‌تی ناسێنراوه‌.. بابه‌ته‌كانی ئه‌م گۆڤاره‌ به‌ زمانی كوردی و دیالێكته‌ جیاوازه‌كانی و ئینگلیزی و توركی بڵاوده‌كرێنه‌وه‌..