له ڕۆژانی ١٨ و ١٩/1/2017، "د. ئیبراهیم مهلازاده" مامۆستای بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سۆران و ئەندامی بۆردی نێودەوڵەتی دەرچوون لە زەبروزەنگ (International Advisory Board Member)، لە پاریس بەشداری یەکەم کۆبوونەوەی بۆردی ناوبراوی كرد، کە تێیدا نزیکەی ١٨ پرۆفیسۆر و دکتۆر و كهسایهتی ئهكادیمی بهشدار بوون.
لە ماوهی ئهو دوو رۆژهدا بهڕێز مهلازاده بە بەردەوامی چاودێری گروپی تایبەت بە کوردستانی كردووه، کە زۆربەی دانیشتنەکانیان بە زمانی کوردی بەڕێوە چوون.
ئەم پڕۆژەیە کە بەناوی پانێڵی نێودەوڵەتی بۆ دەرچوون لە زەبروزەنگه (International Panel on Exiting Violence)، دوو ساڵ دەخایەنێت و دە گروپی جیاوازی سەر بە زۆربەی زانستگا جیاوازەکانی وڵاتانی دونیا، لەسەر دە (Theme) بابەتی جیاواز کار دەکەن، کە یەکێك لەو گروپانە کارکردنە لەسەر پڕۆسەی بیناکردنی نەتەوە لە باشووری کوردستان.
شایانی باسه كه لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا، سێ کۆنفرانسی دیکە دەکرێن، کە یەکێكیان لە باشووری کوردستان دەبێت و دووەمیان لە بەیروت و سێیەمیشیان لە واشنتن.