پڕۆفیسۆرێكى زانكۆى سۆران بانگێشتى چه‌ند كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرێت

Dr Ebtisam Kamal

مامۆستا و توێژه‌رى به‌تواناى زانكۆى سۆران له‌ فاكه‌ڵتى ئه‌ندازیارى "پڕۆفیسۆر ئیبتسام كه‌مال" به‌ هۆى ئه‌و لێزانى و ئه‌زموونه‌ى كه‌ له‌ بوارى پسپۆڕییه‌كه‌ى خۆیدا هه‌یه‌تى و له‌ چه‌ندین كۆنفرانس و توێژینه‌وه‌ى زانستیدا خستوویه‌تییه‌ به‌رچاو، له‌ دوا چالاكى ئه‌كادیمى خۆیدا، له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانى دوو كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بانگێشت كراوه‌، كه‌ بریتین له‌:

1ــ كۆنفرانسى (Chemical and Biochemical Engineering)، كه‌ وا بڕیاره‌ له‌ رۆژانى 7 و 8ى مانگى 6ى 2017 له‌ شارى میلان له‌ ئیتالیا به‌ڕێوه‌بچێت.
2ــ كۆنفرانسى (Green Business: Life for Future)، كه‌ وا بڕیاره‌ له‌ رۆژى 12/4/2017 له‌ پایته‌ختى ئۆكرانیا له‌ كییف، به‌ڕێوه‌بچێت.