كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی تایبه‌ت به‌ رانكینگی نیشتمانی له‌ زانكۆی سۆران

Slider

 

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٨/٣/٢٠١٧ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ِرێزان "د. نه‌هرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی و"م. ناجی مه‌سیح" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری له‌ زانكۆی سۆران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ لیژنه‌كانی تایبه‌ت به‌ راكینیكی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان له‌ زانكۆی سۆران، كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌شه‌كانی راگه‌یاندن و ئایتی و ئاماری فاكه‌ڵتییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی زانكۆ، ئه‌نجامدرا.

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداری له‌ چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و پێكشه‌شكردنی چه‌ند راسپارده‌یه‌ك بوو، دوای دوو كاتژمێر گفتوگۆ و خستنه‌به‌رچاوی چه‌ندین راسپارده‌ی گرنگ، كۆتایی پێهات.